سلاڤۆی ژیژەك
و: ئاكۆ قادر
"گه‌مه‌ی ته‌خته پاشایه‌كان" ترس له شۆڕش و ژنه سیاسيیه‌كانی به‌كارهێناوه، وئێمه‌ی نه‌گه‌یاند به بارودۆخێكی باشتر له‌وه‌ی تێیداین.
وه‌رزی كۆتایی زنجیره‌ی گه‌مه‌ی ته‌خته پاشاییەه‌كان "Game of Thrones" ناڕه‌زاییه‌كی گشتی لێكه‌وته‌وه به جۆرێك گهی‌شت به نوسینی داواكارییه‌ك (كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن بینه‌ری توڕه ئیمزایان كردبوو) بۆ ڕه‌تكردنه‌وه و فه‌رامۆشكردنی سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌م وه‌رزه و دووباره وێنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌رزێكی نوێ. توندیی مشتومڕه‌كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه گره‌وه‌كانی ئایدۆلۆژیا ده‌بێت به‌رز بێت.
توڕه‌بوونه‌كه له دوو خاڵدا كورت ده‌بێته‌وه: سیناریۆیه‌كی خراپ (له‌ژێر فشاری به‌په‌له ته‌واوكردنی خێرای زنجیره‌كه‌دا، ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه له ناو گێڕانه‌وه‌كاندا هه‌یه ساده و ئاسان كردبووه)، هه‌روه‌ها سایكۆلۆژیای خراپ (گۆڕانی دینێرس به "ژنه پادشایه‌كی شێت" بێ پاساو بوو به پێی گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی)، هتد.
یه‌كێك له‌و ده‌نگه كه‌مه زیره‌كانه‌ی كه له‌و مشتومڕه‌دا به‌شداریی كرد ده‌نگی نوسه‌ر "ستیڤن كینگ" بوو، كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ناڕه‌زایه‌تیی بینه‌ران به هۆی كۆتایهی خراپه‌كه‌ی زنجیره‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌ڕاستییدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كه هه‌ر له بوونی كۆتایی خۆیدایه‌تی. له زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه له ڕووی بنه‌ماوه، ده‌كرێت تا بێكۆتا به‌رده‌وام بن، بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌ك (چیرۆكێك) كۆتایی پێ بێت، ده‌بێته بیرۆكه‌یه‌ك كه ته‌حه‌مول ناكرێت.
ڕاسته كه كۆتاییه خێراكه‌ی زنجیره‌كه لۆژیكێكی نامۆ زاڵ ببوو به‌سه‌ریدا، لۆژیكێك كه ڕێسا ده‌روونییه ناسراوه‌كان پێشێل ناكات، به‌ڵكو گریمانه سه‌ردییه‌كانی زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان پێشێل ده‌كات. له وه‌رزی كۆتایدا، به ساده‌یی ئاماده‌كاریی بۆ جه‌نگ، و ماته‌م و وێرانكارییه‌كانی دوای ئه‌وه، و جه‌نگه‌كه خۆشی، به خاڵیبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له ماناش، زۆر واقعیتر بوو بۆ من له‌و چنینه درامیه قوتییه (Gothic) په‌یڕه‌وكراوانه.
وه‌رزی هه‌شته‌م سێ ملمڵانێی یه‌ك به‌دوای یه‌كی له خۆگرتبوو، یه‌كه‌م: له نێوان مرۆڤ و نامرۆڤه‌كاندا "ئه‌وانیتر" (سوپای شه‌و كه له باكوره‌وه هاتبوو و پادشای شه‌و سه‌ركردایه‌تیی ده‌كردن)، دووه‌م: له‌نێوان دوو كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیی مرۆڤدا (بنه‌ماڵه‌ی لانسته‌ری خراپه‌كار و هاوپه‌یمانی دژ به‌وان كه دینێرس و بنه‌ماڵه‌ی ستاركه‌كان بوو)، سێیه‌میش ململانێی ناوخۆیی نێوان دینێرس و بنه‌ماڵه‌ی ستاركه‌كان) بوو.
ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره‌یه كه وای كردبوو جه‌نگه‌كان له وه‌رزی هه‌شته‌مدا ڕێچكه‌یه‌كی لۆژیكی وه‌ربگرن، سه‌ره‌تاكه‌ی به دوژمنێكی ده‌ره‌كی ده‌ستی پێكرد، كۆتاییه‌كه‌شی دابه‌شبوونێكی ناوخۆی بوو: شكستی سوپای نامرۆڤی شه‌و، و شكستی لانسته‌ره‌كان، و وێرانكردنی كینگز لاندین، پاشان ململانێی كۆتایی له نێوان ستاركه‌كان و دینێرس: كه له كۆتاییدا ململانێی نێوان جوامێره چاكه‌كاره نه‌ریتییه‌كان (ستاركه‌كان)، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان به دڵسۆزانه له زاڵمه خراپه‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ دینێرس وه‌ك نمونه‌یه‌كی نوێ له سه‌ركرده‌ی به‌هێز، كه جۆرێك له پۆناپارتیستێكی (ناپلیۆنی) پێشكه‌وتووخوازه كه نوێنه‌رایه‌تیی بێبه‌شه‌كان (خه‌ڵكه بێده‌سه‌ڵاته‌كه) ده‌كات.
گره‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به ململانێی كۆتایی به‌م شێوه‌یه‌یه: ئایا ده‌كرێت شۆڕش دژ به زوڵم بگۆڕێت به ته‌نها بۆ شه‌ڕكردن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی كۆنی چاكتر له هه‌مان سیسته‌می پله‌به‌ندی (هیراركی)، یان پێویسته پێشكه‌وێت به‌ره‌و گه‌ڕان به‌دوای سیسته‌مێكی نوێ‌دا كه خه‌ڵكی زۆریان پێویسته؟
كۆتاییه‌كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی تێكه‌ڵده‌كات به مۆتیڤێكی ئه‌نتی فیمینیستیانه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاگنه‌ر، لای ڤاگنه‌ر هیچ شتێك له‌وه قێزه‌ونتر نیه كه ژنێك به‌شداربێت له ژیانی سیاسیی‌دا، كه ئاره‌زووی له ده‌سه‌ڵات پاڵی پێوه ده‌نێت. به پێچه‌وانه‌ی ته‌ماحی پیاوانه‌وه، ژن ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له پێناو بره‌ودان به به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی، یان له‌وه خراپتر، له پێناوی چاوچنۆكیی كه‌سیدا، كه نه‌توانایه له درككردن به ڕه‌هه‌نده گشتییه‌كانی نێو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت.
هه‌مان ئه‌و ژنێتییه‌ی نێو بازنه‌ی ژیانی خێزانی، كه هێزی پارێزه‌ری خۆشه‌ویستییه، ده‌بێته هه‌ڵچوونێكی له‌ده‌ستده‌رچوو كاتێك كه له ئاستی كاروباری گشتی و كاروباری ده‌وڵه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت. با نزمترین به‌ش بهێنینه‌وه له گفتوگۆی نێو "گه‌مه‌ی ته‌خته پاشاییه‌كان" كاتێك دینێرس به "جۆن" ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌توانێت ئه‌می وه‌ك شاژنێك خۆش بوێت، ئه‌وا با ترس باڵاده‌ست بێت- بیرۆكه‌یه‌كی شه‌رمهێن و پووچه مۆتیڤی ژنێكی تێرنه‌بوو له سێكس كه هه‌ڵده‌چێت و ئه‌و هه‌ڵچوونه‌شی ده‌بێت به توڕه‌بوونێكی وێرانكه‌ر.
به‌ڵام، با ئێستا گاز له سێوه مزرەكه بگرین، چی له باره‌ی پاڵنه‌ره تاوانكارییه‌كانی دینێرسه‌وه هه‌یه؟ ئایا بیانوو هه‌یه بۆ كوشتنی وه‌حشیگه‌رانه‌ی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی ئاسایی له "كینگ لاندین" وه‌ك هه‌نگاوێكی پێویست له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادییه‌كی گشتگیردا؟ له‌م خاڵه‌دا، پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یادبێت كه سیناریۆكه دوو پیاو نوسیویانه.
گۆڕانی دینێرس بۆ شاژنێكی شێت، كتومت ده‌ربڕی فەنتازیایه‌كی نێرانه‌یه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌خنه‌گره‌كان له‌سه‌ر حه‌ق بوون كاتێك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد شێتبوونی دینێرس پاساوی سایكۆلۆژیی نه‌بووه. دیمه‌نی دینێرس و ڕوخساری كه هه‌ڵگری نیشانه‌گه‌لێكی تووڕه‌ی شێتانه بوو، كاتێك به سه‌ر پشتی دراگۆنه‌كه (ئه‌ژدیها باڵداره‌كه)ـه‌وه بوو، ماڵه‌كان و خه‌ڵكی ده‌سوتان، ده‌ربڕی ئایدۆلۆژیایه‌كی باوكانه‌یه كه به ترس له ژنی سیاسیی به‌هێز ده‌ناسرێته‌وه.
چاره‌نوسی كۆتایی ژنه سه‌ركرده‌كانی ناو "گه‌مه‌ی ته‌خته پاشایه‌كان" هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یه. هه‌تا ئه‌گه‌ر دینێرسی چاكخوازیش به‌سه‌ر سێرسی خراپه‌كاریشدا سه‌ركه‌وتایه، ده‌سه‌ڵات دینێرسی خراپ ده‌كرد. ئاریا ( كه خۆی به ته‌نها هه‌موویانی ڕزگاركرد به كوشتنی پادشای شه‌و) ئه‌ویش ونده‌بێت، به ده‌ریادا گه‌شتده‌كات بۆ ڕۆژئاوای ڕۆژئاوا (وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بدۆزێته‌وه).
ته‌نها كه‌سێك كه مایه‌وه (وه‌ك شاژنێكی مه‌مله‌كه‌تی باكوری سه‌ربه‌خۆ) سانسایه، نمونه‌ی ژنێكی خۆشه‌ویست له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆدا، كه تێگه‌شتن و نه‌رمونیانییه‌كی ژنانه تێكه‌ڵده‌كات به جورعه‌یه‌كی باش له زانینی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌كان، به‌م شێوه‌یه به‌ته‌واوه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نوێ ده‌گونجێت. په‌راوێزخستنی ژنان ساتێكی سه‌نته‌رییه له وانه‌ی لیبراڵی موحافیزكاری گشتی نێو ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی زنجیره‌كه: پێویسته شۆڕشه‌كان به‌ره‌و ڕێگای هه‌ڵه بڕۆن، شۆڕشه‌كان سته‌مكاریی نوێ ده‌هێنن، یاخود، وه‌ك جۆن بۆ دینێرسی ڕوونیكرده‌وه:
"ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دوات كه‌وتوون ده‌زانن تۆ شتێكی مه‌حاڵت به‌ده‌ستهێناوه. پێده‌چێت ئه‌مه یارمه‌تییان بدات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه تۆ له تواناتدایه شتانێكی مه‌حاڵی دیكه‌ش به‌ده‌ستبێنیت، بنیاتنانی جیهانێكی جیاواز له‌و پوچییه‌ی كه به‌درێژایی ژیانیان زانیویانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ژدیهاكانت به‌كارهێنا بۆ له‌ناوبردنی قه‌ڵاكان و سوتاندنی شاره‌كان. ئه‌وا له هیچ شتێك‌دا جیاواز نابیت".
له كۆتاییدا و له گۆشه‌نیگای خۆشه‌ویستییه‌وه جۆن دینێرس ده‌كوژێت (ئافره‌ته نه‌فره‌تلێكراوه‌كه له خۆی ڕزگارده‌كات، وه‌ك ده‌سته‌واژه كۆنه نێرانه شۆڤێنیه‌كه ده‌ڵێت)، تاكه بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ناو زنجیره‌كه‌دا كه له‌پێناو شتێكی تازه‌دا ده‌جه‌نگێت، له‌پێناو جیهانێكی نوێ‌دا كه كۆتایی به سته‌مكارییه‌كانی كۆن بهێنێت، ده‌كوژرێت.
به‌م شێوه‌یه دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رارده‌بێت، به‌ڵام چ جۆره دادپه‌روه‌رییه‌ك؟ پادشای نوێ "بران"ه: شه‌له‌ل، هه‌مووشتزان، كه هیچ شتێكی ناوێت، به كارهێنانی ئه‌و حیكمه‌ته بێتامه‌ی كه ده‌ڵێت: (باشترین فه‌رمانڕه‌واكان ئه‌وانه‌ن كه ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن). كاتێك كه‌سێكی نوێی ناو ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا داوای گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌كی زیاتر دیموكراتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وا و ئه‌وانیتر به پێكه‌نینێكی گاڵته‌ئامێزه‌وه ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌موو شتێكمان پێده‌ڵێت.
مرۆڤ ناتوانێت كه ئه‌و خاڵه فه‌رامۆش بكات كه ئه‌وانه‌ی هه‌تا كۆتایی دڵسۆزی دینێرس بوون له هی هه‌موو ئه‌وانیتر زیاتر هه‌مه‌ڕه‌نگ بوون- سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕه‌ش بوو- وا دیاربوو سه‌ركرده تازه‌كانیشی له سپییه‌كانی نۆردیۆن بوون. ئه‌و شاژنه ڕادیكاڵه‌ی كه ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌ویست به بێ گوێدانه ڕه‌گه‌ز و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان، كوژرا؛ به‌مه‌ش هه‌موو شته‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی ئاسایی خۆیان.