ئاو و داهاتووی ژیان لەسەر زەوی
ئاو و داهاتووی ژیان لەسەر زەوی
Water and the future of life on earth ئاو و داهاتووی ژیان لەسەر زەوی ‎ئاو یەكەی پێكهێنەری ژیانە، سەرچاوە و میكانیزمێكە كە نەك بەتەنیا فەرمانڕەوایی ژیانمان دەکات بەڵكو فەرمانڕەوای تەواوی "زیندە سیستم" و كەشوهەوای ئەم هەسارە شینەیە. ‎كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو و باران لەسەر زەوی، مەترسیەكی جدی و گرنگە بۆ مرۆڤایەتی و سروشتیش. گۆڕانی كەشوهەوا نیشانەیەكی ئاگاداركەرەوەی گرنگی سوڕی دابارینە. ڕێژی ئاوی ژێر زەوی ڕۆژ بەڕۆژ كەم دەكات، گەر مرۆڤەكان ئەم سیستمی بەكارهێنانی ئاوەی ئێستاكە نەگۆڕن ئەوا بەدڵنیاییەوە كورتهێنانی ئاو و سەرچاوەكانی دەبنە كۆتایی پێهێنان بە ژیان لەسەر ئەم هەسارە شینە. ‎لە %٩٧ ی ئاوی ئەم هەسارەیە سوێرە، ئەو لە %٣ دەمێنێتەوە ئاوی سازگارە، كە ئەمیش زیاتر لە نیوەی سەهۆڵبەندانەكاندایە كە ئێمە ناتوانین وەدەستی بخەین ئەوەی بۆ ئێمە دەمێنێتە تەنیا لە %١. سەرەڕای ئەمەش هێشتاكە ئێمە وا هەڵسوكەت دەكەین كە ئاو ‎سەرچاوەیەكی بێ كۆتا بێت. ‎كەوایە ئێمە بە تەواوی بارودۆخەكەمان خراپ و وێران كردووە، بەڵام هەرچۆنێك بێت ”سروشت لێرەدا هاوتەریب لەگەڵ ئێمەدا وەستاوە و بوونی هەیە.”: ”ئایا سروشت دەتوانێ؟ و دەیەوێ ئەم سیستمە زیندەییە چاك بكات و بیگەڕێنێتەوە دۆخەكەی جاران” پرسیارە گرنگەكە لێرەدا ئەوەیە: | ئایا ئێمە هاوكاری دەبین لە چاك كردنی دۆخەكە؟ یان | ئەم كچە شۆخە، خۆی ئەمە دەكات و پاش ئەوەی كۆتایی بە ئێمە دەهێنێت؟

‎هەر وەك هەمووان دەزانن، ئاو یەكەی بنەڕەتی ژیانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەكێكە لە بەهەدەرتراوترین سەرچاوە سروشتییەكان. ئاو ژیانە، ئێمە پێوانەی دەكەین بەپێی خواردنەوە بەڵام ئەوە لەمە زیاترە. ئاو دەبێت لە هەموو سیستمی هەسارەكەدا بوونی هەبێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی بمێنت، بەشێوەیەك پێش مەرجی مانەوەی ژیانە؛ واتە گەر ئاو نەبێت ژیانیش نابێت. "جۆهان كۆیلینستێرنا" یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی جۆگرافیای فیزیایی لە زانكۆی ستۆكهۆڵم، دەڵێت: دەتوانی ئاو وەك پاڵنەری خوێن وێنا بكەیت، كە دەڕژێتە سروشت و وەك خۆراكە ماددە وایە بۆ سروشت و ڕووەكەكان. ئاو هەروەها سەرچاوەی ژیانی مرۆڤ و كۆمەڵگایە. ‎كەوایە بەڕاستی ئێستاكە شتەكە لە چنگماندایە بۆ ئەوەی تێبگەین. كە ئایا دەمانەوێت بەردەوامیی بە تەندرووستی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بدەین یان ئێمە خۆمان لە ناو دەبەین هەر وەك بۆقی ناو ئاوە گەرمەكە. وەك چۆن بۆقەكە دەرنەچوو تا ئاوەكە تەواو گەرم بوو، وە بووە قوربانی و مرد. ‎وەرگێران: نیاز عمر ‎سەرچاوە: DW DOCUMENTARY