سێرجيۆ ليۆن، به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و فيلمنامهنووسى ئيتاليى، له ساڵى جێنيوهريى 1929 له‌دايك بووه و له 30 ئهپرهيلى 1989 مردووه. ليۆن به گه‌وره‌ترين ده‌رهێنه‌ر داده‌نرێـت كه له بوارى ژانرى وێسترندا كارى كردووه.
ليۆن له ڕۆم له‌دايك بووه. باوكيشى كارى ده‌رهێنانى فيلم ده‌كر به ناوى (ڕۆبێرتۆ برۆتى)، مناڵيى ليۆن هاوكات بوو له‌گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانى فاشيزم و ده‌نگى جيهانيى دووه‌م. هه‌ڵبه‌ت بۆ خانه‌واده‌يه‌كى هونهردۆستى وه‌ك ليۆن ڕۆژگارێكى سه‌خت بوو.
ليۆن دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كاره‌كانى باوكيدا ژيا و خۆشه‌ويستى بۆ سينه‌ما دروست بوو. له ههژدهساڵييدا دواى ئه‌وه‌ى وازى له خوێندنى ياسا هێنا ده‌ستى كرد به كارى سينه‌مايى.
سێرجیۆ لیۆنی خۆی باسی لێوە ئەکات کە کاریگەری فیلمی یابانی ساڵی پەنجاکانی بەسەرەوە بوبێت بە تایبەتی شێوازی فیلمی(حەوت پاڵەوانی سامورای)لە شێوەی گرنگیدان بە ئەکتەر و جوڵەی کامێرا‌و معالەجەکردنی دیمەنی فیلمەکانی!
لەسەرەتای کارەکانی ئەم دەرهێنەرە روبەڕوی زۆرێك لە رەخنەی توند بۆتەوە لە ناوەندی هونەری سینەماکاراندا بەڵام دوایی دەرکەوت کە شێواز‌و تێڕوانینی جیاوازەو لەوانی پێشخۆی ناچێت،لەگەڵ کاتدا توانی کارێگەری هەبێت لەسەر دونیای سینەما هەر لەدەرهێنەرەوە تا ئەکتەرەکانیش.
لەوانەی کاریگەری دیاریان پێوە دیارە(کلینت ئێستود)ی گەورە ئەکتەرو سینارست و دەرهێنەر دوایش(کوانتین تارانتینۆ)دەرهێنەر و نوسەرو ئەکتەری هۆلیود.
لە فیلمە شاکارەکانی سێرجیۆ لیۆنی
* لەپێناو مشتێك لە دۆلار
* بۆ چەند دۆلارێکی زیاتر
* ئاقڵ و نەفام و باش
* جارێك رویدا لە رۆژئاوا
* جارێك رویدا لە ئەمەریکا
* ناوم نۆبۆدیە
* هیچ کەسێك لە نۆبۆدی گەورەتر نیە
فیلمەکانی
زنجیرەکانی
نییەتی