Image-Description
دەیڤد لینچ
دەیڤد لینچ
ده‌يڤد كيت لينچ له‌ 20/ 1 / 1946 له‌ ويه‌تى مۆنتانا له‌ وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌دايك بووه‌ و به‌ يه‌كێكه‌ ده‌رهێنه‌ر گه‌وره‌كانى سينه‌ماى هاوچه‌رخى ئه‌مه‌ريكى دادنرێت. ئه‌گه‌رچى لينچ فيلمه‌كانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له‌ سينه‌ماكان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، به‌ڵام هه‌ميشه‌ يه‌كێك بووه‌ له‌ خۆشه‌ويسترين ئه‌و ده‌رهێه‌رانه‌ى كه‌ ڕه‌خنه‌گر و فيلمدۆستان قسه‌يان له‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ساڵى 2003 له‌ ڕاپرسييه‌كى ڕۆژنامه‌ى گارديانى به‌ريتانيدا كه‌ له‌ نێوان ڕه‌خنه‌گرانى فيلم ئه‌نجامى دابوو، لينچ وه‌ك گه‌وره‌ترين فيلمسازى زيندووى جيهان هه‌ڵبژێردرا. فيلمه‌كانى لينچ به‌ گشتى بڕله‌ له‌ وێنه‌ سوريالييه‌كان، هاوكات سوودێكى ته‌واوى له‌ هونه‌ره‌كانى وێ،ه‌كێشان و ميوزيك و په‌يكه‌رتاشى وه‌رگرتووه‌. لينچ له‌ خانه‌واده‌يه‌كى ئاسايى مۆنتانا له‌دايك بووه‌. كاته‌كانى منالى خۆى زياتر له‌ سه‌فه‌ر به‌ناو وڵايه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ريكادا به‌سه‌ر بدرووه‌، تاكو ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌ بۆ خوێندن ڕوو له‌ ئه‌كاديمياى هونه‌ره‌جوانه‌كانى په‌نسلڤانيا له‌ وڵايه‌تى فيلادلفيا ده‌كات، له‌وێشه‌وه‌ ئيتر ژيانى فيلمسازى لينچ ده‌ست پێ ده‌كات. لينچ وه‌ك خۆى ده‌ڵێت كاره‌كانى ئه‌و زيارت نزيكن له‌ كاره‌ ئه‌ورووپييه‌كانه‌وه‌ نه‌ك ئه‌مه‌ريكييه‌كان. باوه‌ڕى وايه‌ كه‌ ئه‌و فيلمانه‌ى كه‌ زياتر هه‌سته‌كى و نزيكن له‌ ڕۆحى ئينمسانه‌وه‌ له‌ سينه‌ماى ئه‌ورووپيدا هه‌ن. لینچ، چوار کەڕەت خۆی و فیلمەکانی پاڵیوراو بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکار. ئەمە سەرڕای چەندین خەڵاتی جیهانی تر. لە 'فێستیڤاڵی کان'ـیشدا سێ جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی 'چڵە خورمای زێڕین' و دوو جاریش خەڵاتی 'فێستیڤاڵی فیلمی کان'ـی بردۆتەوە؛ جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی بردەوە بۆ فیلمی 'وەحشییەک لە دڵدا-Wild at Heart،' و جاری دووەمیش ساڵی ٢٠٠١خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی 'دوکتۆر مولهۆلاند - Mulholland Dr.' بردەوە.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی