Image-Description
وۆڵفگانگ ڕێزرمان
وۆڵفگانگ ڕێزرمان
وۆڵفگانگ ڕێزرمان وەرگێڕان: ژانیار بێستون دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و ئەنیمەیتەری (ئەڵمانی- ئەمریکی)، (وۆڵفگانگ ڕێزرمان) کە بە (وۆڵی) ناسراوە، لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٠٩ لە شاری (میونخ)ی ئەڵمانیا لەدایکبووە. لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ئەمریکا و لەوێ گەورەبووە. یەکێک بووە لە نۆ ئەنیمەیتەرە سەرەکییەکەی کۆمپانیایی بەرهەمهێنانی "واڵت دیزنی". لەدوای چوونە کۆلێژی (Pasadena Art) و کارکردن بۆ ماوەیەکی کەم لە کۆمپانیایی (Douglas Aircraft) وەکو وێنەکێش، گەڕایەوە بۆ قوتابخانە و لە ساڵی ١٩٣٣ پەیمانگای (Chouinard Art Institute) تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٣٤ لە کۆمپانیای "دیزنی" دەستی بە کارکردن کرد. یەکەمین پڕۆژەی کە وەکو ئەنیمەیتەرێک کاری لەسەر کردبێت، بەرهەمهێنانی فیلم کارتۆنەکانی (Silly Symphonies) و (Funny Little Bunnies) بوو. دواتریش کاری لەسەر چەندین کورتە فیلمی کلاسیکی "دیزنی" کرد، لەوانەش (The Band Consert)، (Music Land) و (Elmer Elephant). لە ساڵی ١٩٤٢ ستۆدیۆکانی "دیزنی" جێهێشت لەپێناو خزمەتکردن لە سوپای هێزی ئاسمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا کە دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لەدوای خزمەتکردن لە جەنگەکانی ئەفریقا، چین، هیندستان، باشوری زەریای هێمن. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٤٦ لەدوای وەرگرتنی پلەی رائید وازی لە خزمەتی سەربازیی هێنا. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ گەڕایەوە بۆ ستۆدیۆ و دەستی بە کارەکانی کردەوە. (ڕێزرمان) کاری بەرهەمهێنانی بۆ چەندین ئەنیمەیشنی "دیزنی" کردووە لەوانەش، (Sleeping Beauty/1959)، (One Hundred And One Dalmatains/1961) وەکو زنجیرە دەرهێنەر، دواتر (The Sword in the Stone/1963) و (The Jungle Book/1967). شایەنی باسە لەساڵی ١٩٦٨دا کورتە ئەنیمەیشنی (Winnie the Pooh and the Blustery Day) بەرهەمهێنا کە توانی ببێتە براوەی خەڵاتێکی ئەکادیمیای ئۆسکار بۆ باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن. دواتر (The Aristocats/1970) و (Robin Hood/1973) و (The Rescuers/1977) بەرهەمهێنا. لەساڵی ١٩٤٦دا هاوسەرگیری کردووە و بوو بە خاوەنی سێ کوڕ بە ناوەکانی (بڕووس) و (ڕۆبێرت) و (ڕیچارد)، کە یەکەم کوڕی وەکو کارەکتەری دەنگی "ماوکلی" لە ئەنیمەیشنی (The Jungle Book)، هەروەها دەنگی "کریستۆفەر ڕۆبن" لە ئەنیمەیشنی (Winnie the Pooh and the Honey Tree) بەشداربووە، سێیەم کوڕیشی وەکو کارەکتەری دەنگی "ئارسەر" لە ئەنیمەیشنی (The Sword in the Stone) بەشداربووە. لەساڵی ١٩٨٥دا و لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدات لەنزیک ماڵەکەی لە شاری "بوربانک"ی ویلایەتی کالیفۆڕنیا. لەدوای مردنی، لەساڵی ١٩٨٩دا نازناوی "ئەفسانەیەکی دیزنی" لێنرا.

فیلمەکانی

ئه‌نیمه‌یشن - خێزانی - خه‌یاڵی
سه‌ركێشی - ئه‌نیمه‌یشن - خێزانی
ئه‌نیمه‌یشن - سه‌ركێشی - سه‌ركێشی - كۆمێدی
ئه‌نیمه‌یشن - سه‌ركێشی - كۆمێدی

زنجیرەکانی

نییەتی