بەهمەنی قوبادی
بەهمەنی قوبادی
به‌همه‌نی قوبادی 12ی ڕێبه‌ندانی 1348ی هه‌تاوی له شاری “بانه” که شارێکی نزیک سنووری ئێران و عێراق له کوردستانی ئێرانه، له دایکبوو. به‌همه‌ن، یه‌که‌م کوڕ له بنه‌ماڵه‌یەکی حه‌وت که‌سییه. تاکوو ته‌مه‌نی ۱۲ ساڵی ژیانی له شاری بانه بەسەر برد، دواتر به هۆی گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگاوه له‌گه‌ڵ بنەماڵه‌که‌یدا کۆچیان کرد بۆ شاری سنه که ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. به‌همه‌نی قوبادی ساڵی ۱3۷۰ی هه‌تاوی دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم له شاری سنه‌وه بەرەو تاران ڕۆیشت و کاری هونەری خۆی بە وێنەگری سەنعەتی دەستپێکرد. هه‌ر چه‌ند ئەو لە زانستگەی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە تاران دەیخوێند بەڵام قەت خوێندنەکەی لەوێ تەواو نەکرد. قوبادی باوەڕی وابوو کە بە جێی ئەو هەمووە کارانەی وا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە لە زانستگە دەکرێت، تەنیا ڕێگای هونەری سینەما، تێکۆشانی بە بێ ماندوو بوون، بۆ درووستکردنی کورتە فیلمە. دەستپێکی دەرهێنەریی قوبادی بە درووستکردنی کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری 8 میلی مەتری بوو. به هۆی ئه‌زموونی قوبادی لەسەر درووستکردنی فیلم، توانی شێوازێکی تایبەت بە خۆی پەیدا بکات و زۆر زوو زانیارییەکی بەربڵاوی لەسەر ئەوشێوازە دەستکەوێت. فیلمی “ژیان له ناو مژ” (1377ی هەتاوی) سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی بۆ قوبادی بە دەستهێنا و بوو به یه‌کێک له پڕستایشترین کورته فیلمه‌کانی سینه‌مای ئێران. به دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌دا به‌همه‌نی قوبادی ده‌ستیکرد به درووستکردنی یه‌که‌م فیلمی درێژی کوردی له مێژویی سینه‌مای ئێراندا، به ناوی “کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان” (۲۰۰۰) کە بەهۆی وەرگرتنی هه‌ندێک خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی جۆراوجۆر، قوبادی وه‌کوو یه‌کێک له پێشه‌نگه‌کانی سینه‌مای کوردی، سه‌رنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئه‌م فیلمه و ته‌واوی ئه‌و فیلمانه‌ی له لایه‌ن قوبادییه‌وه درووستکرا، لەوانە “نیوه‌ی مانگ” (2004) و “کیسەڵەکانیش دەفڕن”(2006) له فستیڤاڵه جۆراوجۆرەکانی فیلم لە دونیادا پێشوازییەکی زۆری لێکرا و دەیان خه‌ڵاتی به‌ ده‌ستهێنا؛ به‌ڵام ئه‌م شته له‌ وڵاته‌که‌ی خۆی قه‌ت ڕووی نەدا و ئه‌گه‌ریش شتێک کرا زۆر به‌ که‌می بوو. ساڵی ۲۰۰۹ قوبادی فیلمی “کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە”، که فیلمێکی نیوه دۆکۆمێنتارییه، سه‌باره‌ت به مۆسیقای ژێرزه‌وینی له تاران، درووستکرد و فیلم هه‌ڵگرتنه‌وەکه‌ی له ئێران به بێ جه‌وازی فه‌رمی و له باروودۆخێکی زۆر سه‌خت و چوارچێوه‌دار به‌ڕێوه‌چوو. هەر لە دوای ئه‌م فیلمه له ڕووی ناچارییه‌وه ئێرانی به جێهێشت و له ده‌ره‌وه‌ی ئیران کارەکانی درێژە پێدا. ساڵی ۲۰۱۲ فیلمی “وەرزی کەرگەدەن”ی له ئەستەمبووڵ درووستکرد و هەروەها دواهەمین فیلمیشی“ئاڵای بێ وڵات”ە (۲۰۱۵)، کە فیلمێکی دۆکۆمێنتارییە له شاری هه‌ولێری باشووری کوردستان به‌رهه‌م هاتووه. چالاکییەکانی پێش دامەزراندنی "مژفیلم": گۆرانییەکانی کچانی دونیا ١٩٩٩کیوسکی تەلەفوون ١٩٩٧دەنگ ١٩٩٦ سەربازێک بە ناو "ئەمین" ١٩٩٦ وەکوو دایک ١٩٩٦ میوانی ١٩٩٦ ماسی خود ١٩٩٦ دیسان باران لەگەڵ گۆرانی ١٩٩٥ ژیان لە ناو مژ ١٩٩٥ ئەو پیاوە هات ١٩٩٥ کۆترەکەی نادر فڕی ١٩٩٤ پانتۆڵ ١٩٩٣ سەرتاشخانە ١٩٩٣ بەربان ١٩٩٢ تەنیا لە یەک نیگادا ١٩٩٢ سەرباز "م.حوسەینی" ١٩٩٢ لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ١٩٩١ گوڵباجی ١٩٩١ "ژ" وەکوو ژیان ١٩٩١ دادوەری فستیڤاڵەکان: لە بیست‌ودووهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بووسان” وەک ئەندامی ئەنجومەنی ناوبژیوانانی بزوتنەوەی نوێ لە بووسان، کۆریای باشوور۲۰۱۷ حه‌وته‌مین فستیڤاڵی کامێرا سه‌ربه‌خۆکان– پۆڵەندا، ۲–۱۱ مه‌ی ۲۰۱۴ چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “کراڵا” – دێسەمبەری ۲۰۰۹ فستیڤاڵی کامێرا سه‌ربه‌خۆکان– پۆڵەندا، ۱-۵ ئۆکتۆبەری ۲۰۰۸ فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ئوراسیا” –۷–۱۳ سێپتەمبەری ۲۰۰۸ فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ساوپاولۆ” – ئۆکتۆبەری ۲۰۰۶ فستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ئانۆنیمۆڵ” – ڕۆمانیا، ۱۴-۱۹ ئۆگستی ۲۰۰۶ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ” Vila do conde” – پورتوگال، ۳–۱۱ جوولای ۲۰۰۶ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “گوانگجۆ” – کۆریای باشوور، ۲۸ی ئەیپریڵ – ۶ی مەی ۲۰۰۶ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “ڕۆته‌ردام” – هۆڵه‌ندا، ۲۶ی ژانوییە – ۶ی فورییە۲۰۰۴ فیستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی “که‌ن” – فەڕەنسا، ۲۰۰۲

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی