Image-Description
The Most Beautiful Goodbye
8.0
هەڵسەنگاندنی IMDb
27K بینراو

(دایک و باوکەکان زوو پیرنابن، تەنها ئێمەین کە بیرمان دەچێت زوو زوو سەیریان بکەین). ئەم درامایە چیرۆکی خێزانێک باس دەکات کە هەریەک لە ئەندامانی خێزان بەکاری خۆیەوە سەرقاڵە و چاویان ئەو ماندوبونانە نابینێت کە دایک ڕۆژانە بۆ خێزانەکەی توشی دەبێت...تا ئەوڕۆژەی بۆیان دەردەکەوێت دایکیان توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ماوەیەکی کەم ماوە لەژیانیدا...ئێستا دەبێت چۆن ماڵئاوایی ناچاری و یەکجاری و پڕ پڕ لە ئازار لە دایکیان بکەن؟

بەشداربووان: وۆن می کیۆنگ، یوو دۆنگ گون، کیم یۆنگ ئۆک، چۆی جی وو، چۆی مین هۆ، یوو جێ میۆنگ
دەرهێنەر: هۆنگ جۆنگ چان