Image-Description
91 Days
7.7
هەڵسەنگاندنی IMDb
45K بینراو

وەک منداڵێک کە لەشاری (لۆولێس) دەژیا (ئەنجێلۆ لاگوسا) شایەتحاڵی نەهامەتیەکی زۆر دەبێت، چونکە دایک و باوکی برا بچووکەکەی بەبەرچاوی خۆیەوە لە لایەن خێزانێکی مافیاوە سەربڕران. لەوکاتەدا هەرشتێکی ئازیز هەبوو لەسەر دڵی لە دەستی دا، هەر لەبەر ئەمەش دەستبەرداری ناوەکەی و ئەو شارەی تێیدا لە دایک ببوو بوو. پاشان ناسنامەیەکی تایبەت بەخۆی دانا و ناوی خۆی کرد بە (ئاڤیلیۆ بڕونۆ). لە کۆتاییدا و لە دوای حەوت ساڵ (ئاڤیلیۆ) دەرفەتێکی بۆ ڕەخسا تا تۆڵەبکاتەوە، بەهۆی ئەوەی کە نامەیەکی لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە پێگەیشت و وای لێکرد کە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شارەی کە لێی لە دایک بووە. ڕووداوەکان لە سەردەمی قەدەغەکردنەکەی ساڵی 1920ەوە دەست پێدەکات، کە یاسایەکی نیشتیمانی لە لایەن وڵاتە یەگرتووەکانەوە بۆ قەدەغەکردنی ماددە مەستکەرەکان دەرچووبوو.

بەشداربووان: Takashi Kondô,Ian Mead Moore,Austin Tindle,Aaron Roberts,Jarrod Greene
دەرهێنەر: Hiro Kaburaki