Image-Description
Angels of Death
6.3
هەڵسەنگاندنی IMDb
85K بینراو

ڕەیچڵی سیانزە-ساڵ بەئاگا دێتەوە بۆ دۆزینەوەی خۆی کە لەژێر زەمینێکی باڵەخانەیەکی چۆڵکراودا بەستراوەتەوە. بەبێ ھیچ یادگارییەک، تەنانەت بەبێ ھیچ بەڵگەیەک سەبارەت بەو شوێنەی کە دەکرێت لێی بووبێت. ڕەیچڵ باڵەخانەکە دەگەڕێ. لە گەڕانەکەیدا تووشی پیاوێک دەبێت کە بە باندیج(لەفاف) پێچراوەتەوە و خۆی بە (زاک) ناودەبات. فریشتەیەکی گیان کێشان بەشێوەیەکی کارامە لە شێوەی داس بەکاردەھێنێت. پەیمانێکی سەیر دەبەسترێت، ئەم پەیمانە بە نامۆبوون، شێتی و بەڵێن بەھێزدەکرێت لەنێوانیاندا... ئەم دووانە، لەم باڵەخانەیەدا گلدەدرێنەوە، ناشزانن کە بۆچی چارەنووس ئەوانی لەوێدا داناوە. بەڵام پێکەوە زۆر کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێک...

بەشداربووان: Haruka Chisuga,Meg McClain,Dallas Reid,Derick Snow,R. Bruce Elliott,Jamie Marchi
دەرهێنەر: Kentarô Suzuki