Image-Description
The Rising Of The Shield Hero S01
8.1
هەڵسەنگاندنی IMDb
390K بینراو

ئەم چیرۆکە دەربارەی کوڕێکە بە ناوی " ئیتاوانی ناوفومی ". کە کوڕێکی ئاساییە و لە پڕ بانگ دەکرێ بۆ جیهانێکی جادوویی کە لە ژێر هەڕەشەی داگیرکاری و کوشتاری چەندین بوونەوەری سەیر دایە و ئەو زنجیرە هێرشانە بە " شەپۆلەکانی کارەسات " ناسراون. بۆیە جادووگەرانی ئەو جیهانە چوار کەسیان هێنا بۆ جیهانی خۆیان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی شەپۆلەکان ببنەوە. ئەو چوار کەسانە ناسراون بە " پاڵەوانانی قەڵغان و شمشێر و ڕم و تیر ". کە هەر یەکەیان خاوەن هێزێکی تایبەتییە. ئیتاوانی ناوفومی دەبێتە پاڵەوانی قەڵغان و لە ڕێگا تووشی چەندین دەردەسەری و کێشە و سووکایەتی دەبێتەوە. ئایا ناوفومی بەرگەی ئەم هەموو ناڕەحەتیە دەگرێت و پارێزگاری لەم جیهانە دەکات؟ یاخود ڕێگەی هەڵە دەگرێتە بەر و دەبێتە تاوانبار؟

بەشداربووان: Takao Abo، Erica Mendez، Robbie Friedman، Ray Carsillo، Katelyn Gault
دەرهێنەر: Takao Abo
وەرزەکانی تر