"عارفێکی مۆدێرن بوو، لە هەردوو بواری سینەما و ژیانی تایبەتیی خۆیشیدا. بە دڵنیاییەوە ڕێگای بۆ فیلمسازانی تر خۆش کرد و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵێک خەڵکی زۆر دروست كرد. ئەوە تەنها جیهانی سینەما نییە کە پیاوێکی مەزنی لەدەست داوە، بەڵکو تەواوی جیهان کەسێکی گەورەی لەدەست داوە."
"ئەسغەر فەرھادی"
عەباس کیاڕۆستەمی (ماوەی ژیان: ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠ تاکوو ٤ی تەممووزی ٢٠١٦) دەرھێنەر، سیناریۆنووس، وێنەگر، بەرھەمھێنەر، وێنەکێش، شاعیرێکی ئێرانییە.. لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کیاڕۆستەمی ھاتە جیھانی سینەماوە، ٤٠ فیلمی بەرھەمھێنا .
كياڕۆسته‌مى له تاران له‌دايك بووه، يه‌كه‌مين ئه‌زموونى هونه‌ريى ئه‌و وێنه‌كێشان بوو، له‌گه‌ڵ وێنه‌كێشان به‌رده‌وام بوو هه‌تاكو كۆتايى ساڵانى لاوێتيى خۆى، تا ئه‌وه‌ى كه له هه‌ژده‌ساڵييدا توانى له پێشبركێيه‌كى وێنه‌كێشاندا وه‌ك باش‌ترين هه‌ڵبژێردرێت. پاش ماوه‌يه‌ك ڕۆشته زانكۆى هونه‌ره‌جوانه‌كانى تاران و زياتر په‌ره‌ى به خولياى وێنه‌كێشان و گرافيكيدا، يه‌كه‌مين كارى كياڕۆسته‌مى كورته فيلمى "نان و كۆڵان" بوو، كه له‌ساڵى 1970 دروستى كرد.پصاشان له ساڵى 1972 كورته‌فيلمى "زه‌نگى پشووى"ى دروست كرد. ئه‌و كارانه‌ى كياڕۆسته‌مى بووه هۆى به‌ره‌وپێشچوونێكى باش له سينه‌ماى ئه‌وكاته‌ى ئێرانيدا و واى كرد ڕيگاخۆشه‌كه‌ربێت بۆ دروستكردنى چه‌ندان فيلمى تر له‌و كاته‌دا
كياڕۆسته‌مى كه ساڵى 1970 ده‌ستى كرد له به كارى سينه‌مايى تاكو كۆتايى ته‌مه‌نى زياتر له 40 به‌رهه‌مى سينه‌مايى له فيلمى درێژ و كورت و به‌ڵگه‌نامه‌يى دروست كرد. جگه سينه‌ما كه وه‌ك كارسى سه‌ره‌كيى ئه‌و بوو، كياڕۆسته‌مى ده‌ستێكى باڵاى هه‌بوو له نووسينى شيعر و فۆتۆگرافى، وێنه‌كێشان و ميوزيك. له شه‌پۆلى موێى ئێران‌دا هاوشانى سوهراب شه‌هيدسالس و په‌روێز كيمياوى به نۆكه‌ره‌وه‌ى سينه‌ماى ئێرانى داده‌نرێن. سايده‌ى، كاره‌كته‌رى مناڵ، گوند، شاعيربوون فه‌زاى سه‌ره‌كى فيمه‌كانى كياڕۆسته‌مييه.
كياڕۆسته‌مى چه‌ندين خه‌ڵاتى گرنگى به‌ده‌ست هێناوه،له ڤيستيڤاڵى كان پێنج جار هه‌ڵبژێردراوه بۆ باش‌ترين ده‌رهێنه‌ر و ساڵى 1997 له په‌نجاهه‌مين ڤيتيڤاڵى كاندا خه‌ڵاتى باشتين ده‌رهێنه‌رى بۆ فيلمى "تامى گێلاس" بدروه‌ته‌وه. له زۆربه‌ى ڤيستيڤاڵه دياره‌كانى جيهاندا وه‌كوو داوه‌ر كارى كردووه، له‌وانه چوار جار داوه‌ر بووه له ڤيستيڤاڵى كان له ساڵانى 1993، 2002، 2005، 2014.
فیلمەکانی
زنجیرەکانی