ئینگمار بێرگمان
ئینگمار بێرگمان
ئیمان ئازارە. وەکوو خۆشویستنی کەسێکە لە تاریکیدا کە قەت دەرنەکەوێ، هیچ مەوزوع نییە هەرچی زیاتریش بۆی بقیڕێنیت و بانگی بکەیت. - (مۆری حەوتەم) بێرگمان، بە چەشنێکی بەرفرەوان وەک یەکێک لە مەزنترین دەرهێنەرەکانی دنیا ناسراوە، هەروەها ئیشەکانی بە کارەکتەرە توند و قووڵەکان دەناسرێنەوە، هاوتەریب لەگەڵ ناوەڕۆکێکی ڕووناکبیری و سیمبۆلیکی. سەرەتای ژیانی – Early Life ئینگمار بیرگمان لە ١٤ـی گەلاوێژی ساڵی ١٩١٨، لە ئۆپسالا، سوێد، لەدایک بووە. کوڕی کابرایەکی ئایینی وەها بووە، کە بڕوای بە جۆرە ژیانێکی دیسپلینی سنووردار بووە بۆ منداڵەکانی. لەژێر ئەو بارودۆخانەدا بەخاوەن بوو، بێرگمان پەرەی دا بە خۆشەویستی خۆی بۆ فیلم، کە وەکوو دەرچەیەکی هەڵاتن لەدەست ساحێبی تەماشای دەکرد. لە تەمەنی شەش ساڵانیدا بێرگمان فیلمەکانی خۆی دروست دەکرد، چەند کارێکی زۆر سەرەتایی کە بەهۆی فیلمە سکرابەکانەوە پێکیەوەی دەنان. چەند ساڵانیک دواتر، پاش ئەوەی لەسەر شانۆی بەرهەمەکانی خۆی بینیەوە، دەستی دایە بەرهەمهێنانی ئەو شانۆنامانەی تایبەت بوون بە شانۆی بووکەڵە. لە ساڵی ١٩٣٧، بێرگمان چووە (زانکۆی ستۆکهۆڵم)، لەوێ بووە یەک لە ئەندامە چالاکەکانی گرووپی شانۆیی. لە ساڵی ١٩٤٢، پاش بەرهەمهێنانێکی سەرکەوتووانەی شانۆیی (ماکبێس)ـی 'شەیکسپییەر' وەک دەرهێنەرێکی بەتوانا دیاریکرا بۆ Swedish Royal Opera. ساڵانی دواتر ئیتر بێرگمان لەنێوان فیلم و شانۆنامەدا دابەش بوو. دەورانی کاری فیلم لای بێرگمان - Film career بێرگمان، لە ساڵی ١٩٤٥ (٢٧ ساڵان) یەکەمین فیلمی خۆی، یەکەمین قەیران، یەکەمین چیرۆکی پێوەندی خۆشەویستیی ناکام و ناشادی خۆی دەرهێنا، کە کۆتایییەکەی بە خۆکوژی دەبێت. چەندان فیلمی تریشی تەقریبەن بەو نزیکایەتییە دەرهێنا، بەڵام ساڵی ١٩٥٦، بێرگمان گەیشتە نووک و چڵەپۆپەی ڕەخنە و پیاهەڵدانی جەماوەریی بە فیلمی (مۆری حەوتەم - The Seventh Seal). مۆری حەوتەم، شانۆنامەیەکی ئەخلاقییە دەربارەی سوارچاکێک کە، بەدوای ڕەوینەوەی گومانە ئایینییەکانیدا دەگەڕێ و هەروەتر بەدوای کەشفی ڕاز و نهێنی گەردوون، تەحەددای مەرگ دەکا بە گەمەیەکی یاری شەترەنج. تەنانەت ڕەخنەگرەکانی بێرگمانیش قایلن بەوەی کە ئەم فیلمە دیدێکی ئازا و بەجەرگانەیە بە هێزێکی دراماتیکی مەزنەوە. ساڵێک دواتر بێرگمان فیلمی (شلیکە کێوییەکان - Wild Strawberries) دەردەهێنێ، قسەکردن و لەمسکردنی جیاوازییەکانی نێوان تەمەنی لاوێتی و پیرێتی. بە فیلمی داهاتووی، جادووگەر - The Magician (١٩٥٩)، بێرگمان هەمدیس دەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانەوەی سیمۆلیزم-هێماگەری، لەوێدا کە شتەکان و ڕووداوەکان بەکاردەهێنرێن بۆ پێشاندانی هەندێ شتی دیکە. لە ساڵی ١٩٦١، بێرگمان ئەو سێیەنەیەی ئاواتی گەورەی بوو، کە بە فیلمی (بەناو ئاوێنەیەکدا بەتاریکی - Through a Glass Darkly)، دەست پێ دەکا، فیلمێکی چڕوپڕی هیستریایی، لێکۆڵین لە توندوتیژیی خێزانی. دووەمین فیلمی سێینەکە فیلمی، ڕووناکیی زستان - Winter Light (١٩٦٢)، کە باس لەو خاڵێتییە دەروونییە دەکا کە بەهۆی لەکیسچوونی ئیمانەوە دێتە کایە. سێیەمین فیلمی سێینەکە فیلمی، بێدەنگی - The Silence (١٩٦٣)، بەدوای کەشفی کێشەکانی لەدەستدانی پێوەندیدا دەگەڕێ. ئەم سێیەنەیە مامەڵە لەگەڵ غیابی خودا - God's absence دەکا زیاتر لەوەی باس بێ لە ئامادەگیی خودا - .His presence، هەروەها باسی ئێشی گۆشەگیربوونی ئینسانە زیاتر لەوەی باس بێ لە مەتەڵی هەبوونی ئینسان خۆی. ئەمانە (سێیەنەکە) دەرخەری دید و تێڕوانینی ئاڵۆزیی بێرگمانن بۆ دنیا. لە ئاخەرین کارەکانی بێرگمان - Later works  پێرسۆنا – دەمامک – Persona (١٩٦٦)  کاژێری گورگ - The Hour of the Wolf (١٩٦٨)  هاوار و چرپەچرپ - Cries and Whispers (١٩٧١)  سۆناتای زستان - Autumn Sonata (١٩٧٨)  هاوسەرگیری – Marriage (١٩٧٣)  فلووتی سیحری - The Magic Flute (١٩٧٣) ساڵانی کۆتاییی تەمەنی بێرگمان لەبەرخاتری ئەو تەنگ و چەڵەمانەی بێرگمان ڕووبەڕووی بوویەوە، زۆربەی ساڵەکانی ساڵانی حەفتای لەسەر قەراخ¬دەریا گوزەراند، هەر لەوێش کاری تەلەڤزیۆنی دەکرد لە نەرویج و ئەڵمانیا و هەروەتر لە سوێدیش. بێرگمان لە ساڵی ١٩٨٨ کتێبێکی ژیاننامەیی تایبەت بەخۆی بڵاو کردەوە بەناوی 'چرای ئەفسووناوی - The Magic Lantern ' و لە ساڵی ١٩٨٩ ڕۆمانێکی بەناوی 'باشترین نیازەکان - Best Intentions' بڵاوکردەوە. لەنێو فیلمساز-دەرهێنەرە بەناوبانگە ئەمەریکییەکاندا هەندێجار ستایڵ و ئاماژەی بێرگمانی بەکار دەبردرێ، یەکێک لەو دەرهێنەرە گەورانەیش وودی ئاڵن- Woody Allen ـە. بەڵام بێرگمان، لە کۆتاییدا، لە ٣٠ـی جولای ٢٠٠٧، لە فارۆ، سوێد، مرد ______ سه‌رچاوه‌: سوليۆن ميديا

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی