ئەکیرا کورۆساوا
ئەکیرا کورۆساوا
"ئەکیرا کورۆساوا "گەورە دەرھێنەری یابانی، لە ٢٣ی ئاداری ساڵی ١٩١٠ لە شیناگاوای وڵاتی تۆکیۆی یابان لەدایکبووە، بە درێژایی ماوەی پیشەی فیلمسازیی خۆی لە ماوەی ٥٧ ساڵدا کاری دەرھێنانی بۆ ٣٠ فیلم کردووە، کورۆساوا بە یەکێك لە گرنگترین و کاریگەرترین فیلمسازەکان دادەنرێت لە مێژووی سینەمادا، کە فیلمەکانی زیاتر شەعبی بوون و کاریگەرییان لەسەر دەرھێنەرەکانی دیکەی جیھانیش ھەبووە. باوکی کورۆساوا (ئیسامو) یەکێك بووە لە ئەندامانی خانەوادەی سامۆرای، لە پەیمانگایەکی پەروەردەیی فیزیایی سوپادا وەکو دەرھێنەر کاری کردووە، لە کاتێکدا (شیما)ی دایکی کورۆساوا سەر بە خانەوادەیەکی بازرگانی (ئۆکاسا) بووە، کورۆساوا ھەشتەم و بچووکترین منداڵی خانەوادەکەی بووە، (ئیسامو)ی باوکی کورۆساوا بەھۆی پیشەکەیەوە ھەمیشە ھانی منداڵەکانی داوە کە سەیری فیلمی سینەمایی بکەن و کورۆساوا لە تەمەنی شەش ساڵیدا فیلمە سەرەتاییەکانی ژیانی دەبینێت، ئەم ھاندانە کاریگەری لەسەر داھاتووی کورۆساوا دەبێت بۆ بوون بە فیلمساز، ھەروەھا یەکێکی تر لەو کەسانەی ھانی کورۆساوایان داوە؛ (ھیگۆ کورۆساوا)ی برا گەورەی بوو کە چوار ساڵ لە ئەکیرا کورۆساوا گەورەتر بوو، ئەو بەھۆی کارەکەیەوە ھەمیشە برا ١٣ ساڵانەکەی دەبرد تاکو بە چاوی خۆی دیمەنی لاشەی مرۆڤ و ئاژەڵەکان ببینێت، کاتێك ئەکیرا ڕووی لەم دیمەنانە وەردەگێڕا (ھیگۆ) ھانیدەدا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕوویان ببێتەوە، ئەمەش کاریگەری بەسەر داھاتووی فیلمسازەکەوە ھەبوو لە پیشەکەیدا؛ کە بەھۆیەوە زۆر بە دەگمەن سڵی لەوە دەکردەوە ڕاستییەکان بھێنێتە نێو فیلمەکانییەوە. پاش بەشداریی کردنی لە کۆمەڵێك فیلمی زۆردا وەکو یاریدەدەری دەرھێنەر و سیناریۆنووس، یەکەم کاری دەرھێنانی خۆی لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا (١٩٤٣) بۆ فیلمێك بە ناوی (Sanshiro Sugata) ئەنجام دەدات، پاشان بە تێپەڕبوونی ساڵ کاری دەرھێنان بۆ کۆمەڵێك فیلمی گرنگ دەکات و ساڵی ١٩٩٠ براوەی خەڵاتی ئەکادیمی دەبێت لە بواری چالاکبوونی وەکو فیلمساز. هەروەها و لە پاش مردنی نازناوی "ئاسیایی سەدە"ی پێدەدرێت بۆ ھونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیریی. لە ٦ی ئەیلولی ١٩٩٨و لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە تۆکیۆی وڵاتی یابان کۆچی دوایی کردووە.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی