ڕۆبێرت بریسن
ڕۆبێرت بریسن
ڕۆبێرت بریسن فیلمسازێکی فڕەنسی بوو. لە ٢٥ی ١١ی ١٩٠١ لە ناوچەیەکی نزیکی شاری پاریس لەدایك بووە، لە ١٨ی ١٢ی ١٩٩٩ لەماڵەکەی خۆیدا لە باشوری ڕۆژئاوای فڕەنسا کۆچی دوایی کردووە، پاش ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر نەخۆش بووە. بریسن یەکێکە لەو فیلمسازانەی بە سادەییەکەی لەسینەمادا دەناسرێتەوە. هەروەها زۆربەی ئاکتەری فیلمەکانی کەسانی ئەکادیمی نەبوون. هەربۆیە بە دەرهێنەرێكی سەر بە سینەمای هونەری ناسێندراوە. زۆربەی چیرۆکی فیلمەکانی لە ڕۆمانە جیهانییەکانەوە وەرگرتووە و بەدەستکارییەوە کردوونی بە فیلم، کاریگەرییەکی گەورەی ئەدەبیاتی ڕووسیای بەسەرەوە بووە. هەروەها بەیەکێك لە باشترین فیلمسازەکانی مێژووی سینەما دانراوە. جگە لە بەرهەمە سینەماییەکانی، بەشی وێنەکێشانی لە زانکۆ تەواو کردووە و چەند تابلۆیەکی نایابیشی تایبەت بە خۆی هەبووە. سێ شت کاریگەرییەکی تەواویان بەسەر ژیانییەوە هەبووە، ئەوانیش: کاسۆلیزم، هونەر و ژیانی نێو زیندان (لەبەرئەوەی لەجەنگی جیهانی دووەمدا ماوەیەکی زۆری لە زیندان بەسەر بردووە، هەربۆیە فیلمێکی لەسەر زیندانییەك درووست کردووە کە هەوڵی هەڵهاتن دەدات بە ناوی (1956) A Man Escaped ). بریسن لەژیانیدا ١٣ فیلمی درێژی درووست کردووە، کە زۆربەیان لە لیستی باشترین فیلمەکانی سەدەی پێشوودان.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی