مارتن سکۆرسیزی
مارتن سکۆرسیزی
مارتن سكۆرسیزی، فیلمساز و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووس و نواندنكاری ئەمێریكی؛ لە ١٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٤٢ لە نیویۆرك لەدایكبووە. بەشێكی زۆر لە فیلمەكانی بە باسە توندوتیژییەكانی و میوزیكە ڕۆكەكانی دەناسرێنەوە. ساڵی ١٩٩٠ ڕێكخراوێكی بەرھەمھێنانی فیلم بەبێ دەستكەوت و ساڵی ٢٠٠٧ ڕێكخراوی سینەمای جیھانی دادەمەزرێنێت، ساڵی ١٩٦٤ لە كۆلێژی نیویۆرك بڕوانامەی دبلۆم لە ئەدەبی ئینگلیزی و ساڵی ١٩٦٦ ماستەر لە ھونەرە جوانەكان لە ھەمان كۆلێژ بەدەست دەھێنێت. ساڵی ١٩٦٧ یەكەم فیلمی بەناوی (Who’s That Knocking At My Door) بەرھەم دەھێنێت، كە لە ڤێسیڤاڵی فیلمی شیكاكۆدا نمایش دەكرێت. پاشان ساڵی ١٩٧١ دەچێتە ھۆڵیود و چاوی بە چەندین دەرھێنەری لێھاتوو دەكەوێت وەك "Steven Spielberg و Francis Ford Coppola و Brain De Palma و George Bertha"، كە ھاندەری دەبن بۆ ھەنگاونان بەرەو ھۆڵیود و فیلمی باشتر. سكۆرسیزی لەو دەرھێنەرانەیە كە لە فیلمەكانیدا نواندنكار و تەكنیككاری دووبارە بەكاردەھێنێت، بۆ نموونە: نۆ فیلم لەگەڵ "ڕۆبێرت دی نیرۆ" و پێنج فیلم لەگەڵ "لیۆناردۆ دی كاپریۆ" و ھەروەھا "ثێلما سكۆنمەیكەر"ی ئێدیتەر (دەستكاریكار) كە سەرجەم فیلمەكانی سكۆرسیزی دەستكاری كردووە. مارتن سكۆرسیزی براوەی چەندین خەڵاتی جیاجیایە بۆ باشترین دەرھێنەر و باشترین فیلم و سینەماتۆگرافی و بە یەكێك لە كاریگەرترین فیلمسازەكانی مێژووی سینەما دادەنرێت.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی