محمد ڕسول اف
محمد ڕسول اف
محمد رسول اف فیلمسازێکی سەربەخۆی ئێرانییە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٢ لە شیراز لە دایک بووە، لە تاران بەشی کۆمەڵناسی خوێندووە، ئێستا لە تاران و هامبرگ نیشەجێیە، یەکەم فیلمی لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ناوی (The twilight) بڵاوبووەتەوە کە بووەتە براوەی خەڵاتی (سیمرغی بلورین) بۆ باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی فەجر لە شاری تاران، دووەم فیلمی بە ناوی (جزیرە آهنی) لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو بووەتەوە، سێیەم فیلمیشی لە ساڵی ٢٠٠٩ بە ناوی (کشتزارهای سپید) بڵاو بووەتەوە، فیلمی (بە امید دیدار) کە لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوبووەتەوە پاڵێوراوە بوو بۆ خەڵاتی باشترین دەرهێنان لە فیستیڤاڵی کان و بووەتە براوە، فیلمی (شیطان وجود ندارد) کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوبوویەوە پاڵێوراوی خەڵاتی ورچی زێڕین بوو لە ٧٠ هەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین. لە ساڵی ٢٠١٠ دەستگیرکراوە بە تاوانی بەرهەمهێنانی فیلم بە بێ ڕێگەپێدانی حکومەتی ئێران، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە کە پاشان کەمکرایەوە بۆ یەک ساڵ لە ئەیلولی ٢٠١٧ قەدەغەی چوونە دەرەوەی ئێرانی لێکرا لە ٢٣ی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ رسول اف بە هۆی فیلمەکەیەوە بە ناوی(A man of integrity) (لرد) لە لایەن دادگای شوڕشگێڕی ئێرانەوە تاوانبارکرا بە کۆبوونەوە و پلانگێڕان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە لە دژی سیستەمی ئێران و سزادرا بە یەک ساڵ زیندانی کردن و دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوەی ئێران و بەشدارینەکردن لە هیچ چالاکییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ رسول اف بانگی دادگا کرا و لەسەر ڕێگای بۆ دادگایی کردنەکەی وەک پشتگرییەکی کرداری رسول اف و پارێزەرەکەی پێشڕەویان دەکرا لە لایەن چەند دەرهێنەر و ئەکتەرێکی دیاری ئێرانەوە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لەبەر ئەوەی تاوانبارکرا بەوەی سێ لە فیلمەکانی دژی سیستەمی ئێران بووە سزای ساڵێک زیندانی و ڕێگری کردن لە دەرهێنانی فیلم بۆماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام بە هۆی ئەوەی حکومەت ناچار بوو کە زیاتر لە ٥٤٠٠٠ زیندانی ئازاد بکات بۆ ڕێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش ئازادکرا

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی