ساتۆشی کۆن
ساتۆشی کۆن
وەرگێڕان: محەمەد یوسف ساتۆشی دەرهێنەر، سیناریۆنوس، نووسەری مانگا لە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری (ساپۆرۆ)ـی سەر بە وڵاتی (ژاپۆن) لە دایک بووە. ساتۆشی لە چواری سەرەتا تاوەکو دووەم ساڵی لە خوێندنی ناوەندی لە (ساپۆرۆ) بووە. ساتۆشی هاوپۆل و هاوڕێیەکی نزیکی نوسەری مانگا (سێیهۆ تاکیزاوا) بووە. ساتۆشی لە ساڵی ١٩٨٢ لە موساشیۆن بەژداری خولێکی گرافیک دیزاینی کردووە. لە کاتێکدا لە کۆلێژ بووە، ساتۆشی یەکەم مانگی خۆی بەناوی (تۆریکۆ) لە ساڵی ١٩٨٤ نوسیووە و پلەی دووەمی بە دەست هێناوە لە خەڵاتی ساڵانەی (تێتسویا چیبا)، لە ساڵی (١٩٨٧)ـیش کۆلێژی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەم کاری لە بەرهەمێکی ئەنیمیدا کردووە بە ناوی (Roujin Z). لە ساڵی ١٩٩٧ وەک دەرهێنەر کاری دەرهێنانی بۆ (Perfect Blue) کردووە، کە یەکەم فیلمی ساتۆشی بووە و لە ستۆدیۆی (Madhouse) بەرهەم هێندراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ساتۆشی کاری دەرهێنانی بۆ یەکەم زنجیرە و کۆتا زنجیرەی خۆی کرد بە ناوی (Paranoia Agent) کە لە ١٣ ئەڵقە پێک هاتبوو. ساتۆشی لە ٢٤ـی ئابی ٢٠١٠ لە تۆکیۆ بە هۆی نەخۆشی ژێرپەنجەوە کۆچی دوای دەکات.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی