نیکۆلاس وێندینگ ڕیفن
نیکۆلاس وێندینگ ڕیفن
نیکۆلاس وێندینگ ڕیفن كه‌ به‌ (جانگ) ناسراوه‌, له‌ ٢٩ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٧٠دا له‌ (كۆپنهایگن-دانیمارك) دایك بووه و هه‌تا ئێستاش له‌ ژیاندا ماوه‌‌, نیكۆلاس فیلمسازێكی دانیماركییه‌ و له‌ ته‌مه‌نی ١١ ساڵیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چووه‌ته‌ ئه‌مریكا و له‌ نیویۆرك گه‌وره‌ بووه و هه‌ر زوو بووه‌ته‌ شاری ئه‌و و داهاتووی دیاریكردووه‌, له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نیشتیمانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی دوانا‌وه‌ندی ته‌واو بكات، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ (نیویۆرك) و له‌ سكوڵی ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌شی (هونه‌ره‌ دراماتیكییه‌كان) ده‌ستی به‌ خوێندن كردووه‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێزێكی هه‌ڵداوه‌ و كێشاوێتی به‌ دیواری پۆله‌كه‌یدا له‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌ ده‌ركراوه،‌ پاشان له‌ قوتابخانه‌ی سینه‌مایی دانیماركی وه‌رگیراوه،‌ به‌ڵام دیسان زوو وازی له‌وێش هێناوه‌‌. ‏‎نیكۆلاس‌ لە دایك و باوكێكی سینه‌مایی له‌دایك بووه‌‌, باوكی (ئه‌نده‌رس ڕیفن) كه‌ ئیدیته‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌ و دایكیشی(ڤیبێك ویندینگ) سینهاماتۆگرافە‌ره‌, نیكۆلاس خاوه‌نی زڕ برایه‌كیشە‌ كه‌ گۆرانیبێژێكی به‌توانای دانیمارکە‌. ‏‎نیكۆلاس‌ بێجگه‌ له‌ كاری ده‌رهێنان سیناریست و به‌رهه‌مهێنه‌ریشه،‌ یه‌كه‌م جار كه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كرد به نووسین و ده‌رهێنانی كورته‌ فیلمێك ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ره‌تای ده‌ست كردنی به‌ كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م فیلمی درێژی له ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵیدا تریۆلۆجی (pusher) بوو كه‌ ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ست هێنا،‌ یه‌كه‌م به‌شی له‌ ساڵی ١٩٩٦دا بوو و توانیوێتی‌ خه‌ڵاتی (بۆدیل) بۆ باشترین ئه‌كته‌ر وه‌ربگرێت، دواتر به‌شه‌كانی دیکەی له‌ ساڵانی ٢٠٠٤و ٢٠٠٥دا بڵاو بوونه‌وه‌, دواتریش له‌ ساڵی ٢٠٠٨دا به‌ فیلمی (Bronson/2008)كه‌ فیلمێكی تاوانكاری و درامی بوو هێنده‌یتر خۆی له‌ جیهانی سینه‌مادا چه‌سپاند, دواتر له‌ ساڵی ٢٠٠٩دا به‌ فیلمی سه‌ركێشی (Valhalla)گه‌ڕایه‌وه‌ هۆڵه‌كانی سینه‌ما, دواتریش له‌ ساڵی ٢٠١١دا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری له‌ ڤیستیڤاڵی (كان) بۆ فیلمی (Drive/2011) به‌ده‌ست هێنا و له‌ خه‌ڵاته‌كانی (بافتا)شدا بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ر پاڵێورا. فیلمی دواتری ساڵی ٢٠١٣ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ فیلمێكی ئاكشن بوو به‌ ناوی (Only God Forgives/2013) ‏‎دواتریش له‌ ساڵی ٢٠١٦فیلمی (The Neom Demon/2016) له‌ ژانری ترسناكی بڵاو كرده‌وه‌, له‌ ساڵی ٢٠١٩شدا یه‌كه‌م زنجیره‌ به‌ ناوی (too old to die young)ـی ده‌رهێنا.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی