جۆن لاستێر
جۆن لاستێر
جۆن لاستێر وەرگێڕان: ژانیار بێستون دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووس و ئەنیمەیتەری ئەمریکی (جۆن ئالان لاستێر) لە ١٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٧ لە (هۆلیود-کالیفۆڕنیا) لەدایکبووە. (جوێڵ مەی) دایکی مامۆستای هونەر بووە لە قوتابخانەی (Bell Gardens High School)، و (پاوڵ ئیواڵ لاستێر)ی باوکی بەڕێوبەری پشکێکی کۆمپانیای "شێڤرلێت" بووە. لە تەمەنی منداڵیدا بەپەلە لە قوتابخانە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە تاکوو سەیری فیلم کارتۆنەکانی (چەک جۆنس) بکات لەسەر تەلەفزیۆن. لەدوای سەیرکردنی ئەنیمەیشنی "دیزنی" (The Sword in the Stone\1963)، بڕیاریدا لە داهاتوودا ببێت بە ئەنیمەیتەر. لە ساڵی ١٩٧٥ کۆمپانیای "دیزنی" خولێکی کێشانی وێنەی جوڵاوی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی "کالیفۆڕنیا" کردەوە، (لاستێر) ناوی خۆی تۆمارکرد. لەو ماوەیەدا کاری دەرهێنانی بۆ دوو کورته فیلمی ئەنیمەیشن کرد، (Lady and the Lamp\1979) و (Nitemare\1980) کە بوون بە براوەی خەڵاتی ئەکادیمیای خوێندکاران بۆ باشترین ئەنیمەیشن. لەدوای تەواوکردنی کۆلێژ لە ساڵی ١٩٧٩، وەکو ئەنیمەیتەر لە کۆمپانیای "واڵت دیزنی" دەستی بە کارکردن کرد، بەڵام لەوێ دەرکرا بەهۆی برەودان بە تەکنیکی ئەنیمەیشنی کۆمپیتەری. دواتر لە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلم و تەلەفزیۆنی (Lucasfilm) دەستی بە کارکردن کرد، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٦ تاکو ٢٠١٨ بەڕێوبەری بەشی بەرهەمهێنان بوو لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی "پیکسار". لە ساڵی ٢٠١٩دا وەک بەرپرسی بەشی ئەنیمەیشن لە ستۆدیۆکانی (Skydance Animation) دەست بەکاربوو. (جۆن) یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشنی بەرهەمهێنا لە ساڵی ١٩٩٥ بەناوی (Toy Story)، کە یەکەمین کاری ئەنیمەیشنی کۆمپیتەری ستۆدیۆی "پیکسار" بوو، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا و بە یەکێک لە باشترین ئەنیمەیشنەکانی مێژووی سینەما دانرا، زیاتر لە ٣٦٣ ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا قازانج کرد و بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا و توانی ببێت بە براوەی خەڵاتێک، دووەم بەشی لە ساڵی ١٩٩٩دا بەرهەمهێنا و بۆ خەڵاتێکی ئۆسکار پاڵێورا. دواتر کاری دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (A Bug's Life/1999) کرد، دواتریش ئەنیمەیشنی (Cars/2006) بەرهەمهێنا، کە ٤٦٢ ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسدا قازانج کرد و بەشی دووەمیشی لە ساڵی ٢٠١١دا بەرهەمهێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨دا کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (Tin Toy) بەرهەمهێنا و توانی ببێت بە براوەی خەڵاتێکی ئۆسکار. (لاستێر) لە شاری "گلێن ئیڵن"ی ویلایەتی "کالیفۆڕنیا" دەژیت لەگەڵ هاوسەرەکەی (نانسی)، کە دەرچووی کۆلێژی (Carnegie Mellon University)ە. لە ساڵی ١٩٨٨دا هاوسەرگیریان کرد، و باوانی چوار کوڕن. ئەو فیلمانەی کە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە زیاتر لە ١٩ بلیۆن دۆلاری قازانج کردووە، کە ئەوەش (لاستێر) دەکات بە یەکێک لە سەرکەوتووترین دەرهێنەرەکانی ئەم سەردەمە.

فیلمەکانی

ئه‌نیمه‌یشن - سه‌ركێشی - كۆمێدی
خێزانی - كۆمێدی - ئه‌نیمه‌یشن -
خێزانی - كۆمێدی - ئه‌نیمه‌یشن -

زنجیرەکانی

نییەتی