بێلا تار
بێلا تار
بێلا تار لە (1955/7/21) لەدایک بووەK ، ده‌رهێنه‌ر و و به‌رهه‌مهێكه‌رێكى هه‌نگارييه‌. يه‌كه‌مين كارى ده‌رهێنانى بۆ فيلمى Family Nest بوو لە ساڵی 1979، تار بۆ ماوەیەکی کەم دەستی بە کاری بەرهەمهێنان کرد و دواتر گەڕایەوە بۆ ده‌هێنان له‌ "سینەمای کۆمەڵایەتی" بە مەبەستی گەیاندنی چيرۆكه‌كان به‌ خەڵکی ئاسایی و زۆرجاریش لەسەر شێوازی سینەمایی ڤێریتەی، له‌ دە ساڵی داهاتوويدا، شێوازی فیلمەکان و ناوەڕۆکی فیلمەکانی گۆڕان، تار ڕوانینی مرۆڤایەتی بە ڕەشبینانە لێک دەدایەوە، کەسێتییەکانی ناو فيلمه‌كانى زۆرجار ڕەش بین و گاڵتەجاڕ بوون. زۆر لە کارەکانی بەهاوکاری لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا دروست كردووه‌، وەکو ڕۆماننوس لاسلو کراسناهورکای(László Krasznahorkai)، فلیمدانەر مهلی ڤیگ (Mihály Víg)، وێنەگری فیلمی سینەمایی فرێد کیلمێن(Fred Kelemen)، ئەکتەریش وەک ئیرکەبۆک(Erika Bók)، وە هاوسەری تار (Ágnes Hranitzky) ئەو کەسەی کە متمانەی پێ دەکرد و وەکو کۆمپانیا و بەڕێوبەری سێ لە دوواین کارەکانی بووە. لەدوای بڵاو بوونەوەی فیلمی ئەسپی تورن (The Turin Horse2011) کەلە کۆتایی ساڵدا بە باشترینی ناو ڕەخنەگران لە لیستدا دانرا. تار لە وتارێکیدا ڕایگەیاند کە واز لە فیلمی درێژ دەهێنێت، لە شوباتی ساڵی 2013 لە سراجڤۆ دەستی بە خوێندنی کۆلێژی فیلم کرد. ژيانى تار: تار لە پەیکس لەدایک بووە، بەڵام لە بودابێست گەورە بووە، دايك و باوكى هەردووکیان لە شانۆ و لە فیلمسازیدا كاريان كردووه‌؛ باوکی دیزاینەری پشت شانۆ بووە و دایکیشی وەک دامەزرێنەری کۆمپانیا و لە شانۆدا زیاتر لە 50 ساڵ کاری کردووە. لە تەمەنی 10 ساڵیدا تار لە کۆڕێکدا بەژداری کرد لە تەلەفزیۆنی نەتەوەیی هەنگاری(MTV) لەلایەن دایکییەوە، سەرەنجام ڕۆڵی کوڕی پاڵەوانی چیرۆکەکەی بردەوە لە درامای تەلەفزیۆنى (ڕاهاتنی تۆلستۆی لە مردنی ئیڤان ئایلایچ)(Tolstoy's The Death of Ivan Ilyich). هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆڵێكى بچووك له‌ فيلمه‌كانى (Season of Monsters, 1986)، (Gábor Bódy's Dog's Night Song [1983]) تار نەیدەویست چیتر ئەو ڕۆڵە بگێڕێت، دەیویست ببێتە فەیلەسوفێک، فیلم دروستکردنیش وەک ئارەزوویەک ئاماژە پێ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای دروستکردنی كورته‌فيلمێكى هه‌شت مليمه‌ترى، حکومەتی هەنگاری ڕێگایان نەدا لە زانکۆ ئامادە بێت هەر بۆیە لەجیاتی ئەوە بەرهەمهێنانی فیلمی هەڵبژارد. _________ وه‌رگێرانى چاوان محه‌مه‌د

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی