مێشێل هانیکێ له مانگی سێی 1942 له ميونيخ لهدايكبووه، ڕشتهى خوێندنى له فەلسهفه و دهروونناسى و هونهر تهواو كردووه. له ساڵان 1967 بۆ 10070 وهك نمايشنامهنووس كارى كردووه، پاشانيش له ساڵى 1970 به دواوه دهستى كرد به نووسين و دهرهێنانى فيلم.
شهش ساڵ پێش ئێستا، میشێل هانکە، فیلمی عەشقی بڵاوکردەوە و فیلمەکە توانی بۆ پێنج خەڵاتی ئۆسکار بپاڵێورێت؛ باشترین فیلم، باشترین فیلمی بیانی، باشترین خانمە ئەکتەر "ئیمانوێل ڕیڤا"، باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆ بۆ "میشێل هانیکێ". لە کۆتاییدا فیلمی عەشق توانی تەنها خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بباتەوە. هەروەها بۆ یەکەمینجار بوو لە ئۆسکاردا کە فیلمێکی بیانیی بۆ باشترین فیلم بپاڵێورێت.
هانيكێ براوەی دووجار خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتوونی کان، بڕیاریداوە لە بەهاری ئەمساڵدا دەست بە وێنەگرتنی فیلمەکەی بکات لە کالاسی شاری کەناریی فەڕەنسادا، کە ئەو جێگەیە بە لانکەی هەزاران کۆچبەر دادەنرێت.
هانيكێ یەکەمین دەرهێنەر نییە کە کاری لەسەر بابەتی کۆچبەر کردبێت. فیلمی "Mediterranea"ـی جۆناس کارپیگنانۆ مانگی پێشوو بە باشترین فیلمی درێژ دەستنیشان کرا لەلایەن Indie Spirit و هەروەها فیلمی""Refugeeـی دەرهێنەری فینلەندی "ئاکی کاوریسماکی" لە پایزی ساڵی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان دەکات.
فیلمەکانی
زنجیرەکانی
نییەتی