ستانلی کوبریک
ستانلی کوبریک
سانلی کوبریک له‌ (26/7/1928)له‌ دايك بووه‌وه‌ و لە ساڵی (7/3/1999) مردووه‌. بەرهەمهێنەرێکی ئەمه‌ریکییە، سیناریۆنووس و دەرهێنەرە و زۆرجار بە یەکێک لەگەورەترین بەرهەمهێنەری فیلمه‌ كاريگره‌كانى مێژووى سينه‌ما داده‌نرێت، فیلمەکانی زۆركات له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕۆمان و چيرۆكه‌كان وه‌رگێراوه‌ و هەندێک جار ڕياڵيستييه‌ و هەندێک جاريش كۆميدياى ترسناک، وێنەگر و فلیمدەرهێنەرێکی بێهاوتا بوو کە فلیمەکانی داڕشتنێكى فراوانن و مۆسیقای هەستبزوێنی تێدا بەکار هێناون. کوبریک لە برۆنکس گەورە دەبێت، لە شاری نیۆرک لە قوتابخانەی ویلیەم هۆردی ئامادەیی خوێندوویەتی. لە ساڵی 1941 تاوەکو 1945. ئارەزووی زۆری لە پیشاندان و بڵاوکردنەوە و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی و فیلمی هەر لەتەمەنی گەنجییەوە هەبوو هەر بۆیە خۆی فێری فیلمدروستكردن کرد لە دوای دەرچوونی لە زانکۆ. لەدوای کارکردن وەک وێنەگرێک بۆ گۆڤاری (Look magazine) لە کۆتایی 1940 و سەرەتای 1950دا. بە بوودجەیەکی کەم دەستی کرد بە درووستکردنی کورتەفیلم وە یەکەم فیلمی خۆی لە هۆڵیوود دروستکرد بەناوی کوشتن(The Killing) بۆ هوونەرمەندانی ئەمریکا 1956، لەلایەن دوو کەسەوە یارمەتیدرا لەگەڵ کەنیسەی دۆگلاس بۆ فیلمی، وێنەی جەنگی ڕێچکەی سەربەرزی(the war picture Paths of Glory 1957)، داستانی مێژوویی سپارتکەس(historical epic Spartacus 1960)، لە هۆڵیوود وەک فیلم دەرهێنەرێک ناوبانگی گەشەی سەند. دواتريش لەلایەن مارلۆن براندۆوە پێشنیاری فیلمی (One-Eyed Jacks 1961)بۆ کرا بەڵام لە کۆتایدا براندۆ بڕیاری دا خۆی فیلمەکە بەرهەم بهێنێت. جوانکاری و جیاوازی لە فیلمەکانیدا لەگەڵ دۆگڵاس و لەستۆدیۆی فیلمدا دەردەکەوێت، دڵەڕاوکێی گەشەسەندنی تاوان لە ئەمریکا وای لە کوبریک کرد ئه‌وێ جێ بهێڵێت و ڕوو بکاتە بەریتانیا، لە 1961 بۆ ئەوەی ئەو ژیانەی کە ماویەتی لەوێ بەسەری بەرێت، ماڵەکەی برده‌ لە کێڵگەی چیلدویگبوری (Childwickbury) لە (Hertfordshire)، لەگەڵ خێزانێکی کریستیان. ئەوێ بووبە شوێنی کارکردنی کە دەینوسی و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. بەڕێوبەری وردەکاری بەرهەمهێنان بوو وای کرد کە بەتەواوەتی کۆنترۆڵی فلیمەکان بکات، بەڵام لە ستۆدیۆی هۆڵیوود سودێکی کەمی دارایی هەبوو، یەکەم بەرهەمی بەریتانی دوو فیلم بوون لەگەڵ پیتەر سیلەز، لۆلیتا 1962،و دکتۆر سترەینجلۆڤ (dr.Strangelove 1964). کوبریک بەنهێنی کۆنترۆڵی زۆربەی لایەنەکانی دەرهێنانی فیلمی دەکرد، لە دەرهێنان و نوسین و ڕێکخستن، لەگەڵ توێژینەوە بۆ فیلمەکانی و ڕێکخستنی فیلمەکان ماندوو دەبوو و زۆر بە وردی چاودێری دەکردن، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا لە نزیکه‌وه‌ى ئەکتەرەکانی کاری دەکرد، زۆر جار داوای دووبارەکردنەوەی دیمەنێکی لە فیلمدا دەکرد ئەمەش دەبوە هۆی ئەوەی کە ناکۆکی بکەوێتە نێوان خۆی و ئەکتەرەکان، سەرەڕای هەبوونی ناوبانگی خراپی لەنێوان ئەکتەرەکاندا کوبریک زۆرێک لە فیلمەکانی زەمینەی نوێیان بە کۆتا هێنا لە هونەری وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی دا، ڕاستگۆیی زانستی و کاریگەری نوێکاری تایبەت لە2001 ، ئۆدیسەی بۆشایی (A Space Odyssey1968) لە مێژووی سینەمادا نوێترین بوو وە ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری تایبەتی بەدەست هێنا چونکە زۆرترین کاریگەری لەسەر بینەر هەبوو. ستیڤان سپیلبێرگ ئاماژە بە فیلمی بینگ بانگی (big bang)دەدات و بەیەکێک لە هەرە مەزنترین فیلمەکانی دادەنێ کە کرابێت، بۆ سەدەی هەژدەیەم فیلمی باری لیدۆن(Barry Lyndon 1975) کە بەهۆیەوە زەینس هاوێنەی پێشکەشی کوبریک کرد بۆ ئەوەی دیمەنی ئێوارەی فیلمەکانی بە سروشتی دەربکەون. لە فیلمی The Shining (1980)بوو بە یەکەم دەرهێنەر کە بتوانێت کۆنترۆڵی وێنەو ڕەنگەکان بکات و جێگیریان بکات، هەرچەندە زۆربەی فیلمەکانی کوبریک جێی مشت و مڕ بوون و سەرەتا بە ئاڵۆزی ده‌بينرا، بەتایبەتی پرتەقاڵی ئامێری Clockwork Orange (1971) کە کوبریک بەهۆیەوە کەوتە بازنەیەکەوە لە بەریتانیا بەهۆی میدیا گشتییەکانەوە توڕە بوو. زۆربەی فیلمەکانی پاڵێورابوون بۆ ئۆسکار و تۆپی ئاڵتوونی و خەڵاتی BAFTA . :ژیانی کوبریک لە نەخۆشخانەی لانگ ین لە شەقامی 307ی مانهاتن لە نیۆرک لەدایک بووە لە خێزانێکی جوولەکەیە، منداڵە گەورەی جاکۆب لیۆرنارد کوبریک بووە. بە جاک یان شاک ناسراوە وە هاوسەرەکەی Sadie Gertrude Kubrick ناسراوە بە گیرت، خوشکەکەی باربارا ماری کوبریک لە 1934 لەدایک بووە، جاک کوبریک دایک و باوک و باپیرەی جوولەکەی پۆڵەندی و جوولەکەی نەمسایی و بنچینەیان جوولەکەی ڕۆمانی بوون. باوکی دکتۆر بووە و لە کۆلێژی پزیشکی هۆمیە بازیک لە نیۆرک دەرچووە لە 1927دا، لەهەمان ساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی کوبریک دەکات. کوبریک لە ئاپارتمانێک دەژیا لە شەقامی 2160 کلینتۆن لە برۆنکس، بە ئاهەنگی جوولەکەکان هاوسەرگیری کرد بەڵام دیندار نەبوو بڵاوکراوەیەکی تایبەتی لەسەر خودانەناسی گەردوون بڵاوکردەوە. لەلایەن ناوچەی ستانداردی ڕۆژئاوای برۆنکسەوە تاڕادەیەک خێزانەکەی دەوڵەمەند بوون باوکیشی وەک پزیشکێک داهاتێکی باشی دەست دەکەوت، لەدوای لەدایکبوونی خوشکەکەی کوبریک دەستی کرد بە خوێندن لە قوتابخانەی گشتی 3 لە برۆنکس پاشان ڕۆشتە قوتابخانەی گشتی 90 لە مانگی شەشی 1938 هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ئارەزووی بۆ نووسین و بڵاوکردنەوە هەبوو، وە دەستی کرد بە خوێندنەوەی ئەفسانەكانی گریک و ڕۆمانی هه‌روه‌ها چیرۆکەکانی براکەی گریم کە وردەوردە ژیانی دەگواستەوە بۆ ئەوروپا. زۆربەی کاتەکانی لە ڕۆژانی شەممەی هاویندا لەسەیرکردنی نیۆرک و هاوڵاتیانی ئەمریکادا بەسەر دەبرد. وێنەی دوو کوڕی گرتبوو لەکاتی سەیر کردنی یاریدا ئەمەش وەک ئەرکێک بۆ گۆڤاری روخسار کە جۆش و خرۆشی منداڵێتیان دەردەکەوت لەکاتی سەیرکردنی یاری بەیسبۆڵ. _____________ وه‌رگێڕانى چاوان محه‌مه‌د

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی