تەهای کەریمی
تەهای کەریمی
لەدایکبووی ساڵی 1976ـە، لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەتای کاری بە نووسینی چیرۆک دەستی پێ کردووە، ساڵی 2004 لە بەشی سینەما لە زانکۆی هونەری تاران بەکالۆریۆسی لە بواری دەرهێناندا وەرگرتووە، جگە لە چەندین فیلمی دیکۆمێنتی، 4 فیلمی کورتی داستانیی "سنووری ژین"، "زریان"، "سەمای مروارییەکان" و "کوێستانی سپی"ـی ساز کردووە. فیلمی سینەمایی "کوێستانی قەندیل" یەکەم فیلمی درێژی دەرهێنەرە. بەرهەمەکانی تەها کەریمی لەم ساڵانەی دواییدا، چەندین خەڵاتی گرینگی سینەماییان پێبەخشرا. "تەها کەریمی"، دەرهێنەری کورد، ئێوارەی چوارشەممە[٨ی جۆزەردان/٢٩ی مەی]، لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیلدا، لە شەقامی "ئیبراهیم پاشا"ی شاری سلێمانیی باشووری کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان و هونەری سینەما کرد. رووداوەکە کاتژمێر ٨ و نیو بە کاتی سلێمانی رووی داوە و هۆکارەکەی خێرایی ئەو ئۆتۆمۆبیلە راگەیاندراوە کە خۆی بە تاکسییەکی هەڵگری ئەو دەرهێنەرە کوردە داداوە.

فیلمەکانی

زنجیرەکانی

نییەتی