Image-Description
(ساکن طبقه وسط (2014
5.1
هەڵسەنگاندنی IMDb
20K
بینراو

شەهاب حسەینی لە شوقەیەکدا نیشتەجێیە کە دوو نھۆمی خوارەوە و سەرەوەی ھەمیشە دەنگی مۆسیقا دێت، لە نھۆمی خوارەوە مۆسیقای ڕۆژئاوایی و سەرەوە مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی، ئەم نوسەرە دەیەوێت کتێبەکەی تەواو بکاتو کۆتاییەکی نەمری بۆ بنوسێت بەڵام ھەمیشە مێشکی بە ھەندێک پرسیارەوە سەرقاڵە لەبارەی خودی مرۆڤ و ژیان و سەرگەردانی ڕۆحەوە، بۆیە گەشتێکی فکری و فەلسەفی تەی دەکات بەناو خۆیدا بە ڕوانگەی کەسایەتیە دیارەکانی مێژوو و شارستانیەتە جیاوازەکان یان ھەر خودی شەھاب ڕۆڵەکانیان دەگێڕێت، لە نێو ئەو کەسایەتیانەدا کۆمەڵێک ئەدیب و فەیلەسوفی ڕۆژھەڵاتی ھەن وەکو مەولانای ڕۆمی و سوھرەوەردی و شێخی سەنعان وە لە نێو زاناو فەیلەسوفە ڕۆژئاواییەکاندا سوقرات و ئیساک نیوتۆن ھەن، لە پێغەمبەرانیشدا زەکەریا و ئادەم و مەسیح ھەن و لە نمونەی شۆڕشگێڕیش ڕۆڵی چێ گیڤارا بەرجەستە کراوە، شەھاب ڕۆڵی چەند ھونەرمەندێکیشی گێڕاوە لەوانە فەرھاد و حسێن گوڵنەراقی.

سەیرکردنی ئۆنڵاین تڕەیلەر
وردەکاری زیاتر
خەڵاتەکان نیەتی
تێچوو نادیار
داهات نادیار