ڕشه‌بينى ڕيتواڵێكى مێژوويى و ئوستووره‌ييى هه‌يه، تا ده‌گاته سيزيفى كامۆ و قوڵ ئه‌بێته‌وه بۆ نيهيليزم. ده‌توانين ئه‌م كۆنسێپته بكه‌ين به دوو لقه‌وه؛ پاسيڤ و ئه‌كتيڤ: ڕه‌شبينيى ئه‌كتيڤ ڕه‌شبينييه‌كى به‌ئاگايه، سوپێكتێكه ده‌زانێت چ ده‌گوزه‌رێ و ده‌يه‌وێ خۆ قوتار بكا، ئه‌و ده‌زانێ له دۆخێكه و هه‌موو شت تێيدا به‌رهه‌مى ناعه‌داله‌تييه و ق شايه‌نى نييه. ئه‌م جۆره كه‌سه ڕه‌شبينه هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌دات پێملى ئه‌م سيستمه نه‌بێ و لێى ده‌رباز بێت. له به‌رانبه‌ردا ڕه‌شبينى پاسيڤ ڕه‌شبينييه‌كه به‌ئاگابوونه له‌وه‌ى ئه‌م جيهانه ئۆبێكتێك نييه بۆ دڵۆخشى، ئه‌م جيهانه ناچێته قاڵبى گاته‌گۆريى ئامانجه‌وه، ئه‌م چه‌مكه له شۆپێنهاوه‌ردا ئه‌گاته لووتكه، كه مێژوويه‌كه و ڕيگه‌يه‌كى درێژى به نێو عيرافانييه‌ت و ئوستوووره‌دا بڕيوه. ئه‌م پاسيڤبوونه وا ئه‌كات تۆ هيچ نه‌كه‌يت و ته‌نيا دانيشى و له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا پێبه‌پێ بڕۆى.
ده‌رهێنه‌رى ديارى ژاپۆنى (ئاكيرا كورۆساوا) كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆنتێكسته به‌رده‌وامه‌يه، ئه‌م هه‌ميشه ئێمه ئه‌خاته نێو يارييه‌كه‌وه و لێمان ئه‌ڕوانێت، كورۆساوا به‌رده‌وام له‌نێو ئه‌كتيڤبوون و پاسيڤبوونى ڕه‌شبينيدا يارى ده‌كات، ئه‌و به‌رده‌وام پاڵه‌وانێك درووست ده‌كات و له‌نێو ڕه‌شبينيدا هه‌وڵى قوتاربوون ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه چه‌شنى سيزيڤ به‌رده‌بێته‌وه و سه‌رناكه‌وێ، به‌و جۆره ئێمه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێـت كه بڕوا به‌وه بكه‌ين پاڵه‌وانێكين و له‌م دۆخه‌دا ده‌توانين ببينه قاره‌مان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ميشه له كۆتاييدا ئه‌وه‌مان به ڕوودا ده‌دات، ژيان دۆزه‌خێكه و ناتوانين لێى ده‌رباز ببين.
هه‌ر وه‌ك فيلمى "كاگێموشا" كه زياتر به "تارماييی جەنگاوەر" له ده‌روه‌ى ژاپۆندا ناسراوه؛ بێره‌حمانه له ديدگا و بيره‌وه‌ريماندا ده‌چه‌سپێت، فيلمێكه كه هه‌رگيز ناتوانيت له نێويدا هيوايه‌ك ببينين.
مێژوو ده‌گێڕيته‌وه پێش يه‌كگرتنه‌وه‌ى، ژاپۆن به‌رده‌وام له نێو كێشمكێشى سێ بنه‌ماڵه و هه‌ژمووندا بووه، به‌رده‌وام ئه‌م سێ بنه‌ماڵه‌يه په‌يمانيان به‌ستووه و شكاندوويانه، به‌ڵام پاش پيلانێك دوو بنه‌ماڵه و سه‌ركرده‌كه‌ى تر (نێبو ناگاودا و ئاياسو تۆكۆگاوا) يه‌ك ده‌گرن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى (ِشێنگن تاكێدا)، ئه‌مه ئه‌بێێته هۆى ئه‌وه‌ى ساڵى 1573 له شه‌ڕى سه‌ر شارى كيۆتۆدا "شينگن تاكێدا" ڕابه‌رى خێزانى (تاكێدا) به ده‌ستى قه‌ناسێكه‌وه پێ ده‌كرێت. برينه‌كى درێژه‌ى ده‌كێشێ و ده‌كوژرێت. پێش مردنى وه‌سێتى بۆ (نابۆكادۆ) براى كرد، كه نابێت هه‌تا سێ ساڵ مردنه‌كه‌ى ئاشكرا بێت. نابۆكادۆش دزێكى لێكچووى ته‌واوه‌تيى شينگن ده‌دۆزێته‌وه و ناچارى ده‌كات، كه ئه‌و ماوه‌يه ڕۆڵى لێكچوو و جێگره‌وه‌ى شينگن بگێڕێت.
كورۆساوا دێت و له كاگيموشادا به شێوه‌يه‌كى شاعيرانه ئه‌م مێژووه ده‌گێرێته‌وه، ئه‌و نايه‌ت وه‌ك مێژوونووسێك باس له ڕووداو بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى هايدگه‌ر ئه‌ڵێت شعر به‌رهه‌مهێنه‌رى هه‌قيقه‌تێكى تره له ڕێگه‌ى باسكردنى هه‌قيقه‌تێكه‌وه. كورۆساواش ئه‌وا دێت له ڕێگه‌ى مێژووه‌وه، ته‌واوى فه‌لسه‌فه‌ى خۆى ده‌ئافرێنێت. له سكانسى پێش ده‌سپێكى فيلمه‌كه‌دا كه به درێژترين سكانسى كورۆساوا داده‌نرێت، كورۆساوا له ڕێگه‌ى دروستكردنى دۆخێكى تراژيكۆميدييه‌وه له زارى كه‌سێكه‌وه كه دزه و ده‌بێتە جێگره‌وه‌ى پاشا، جێگره‌وه به ماناى شه‌رعييه‌تى حوكم نا، به‌و مانايه‌ى كه ئێمه له جيهانێكى وه‌همداين و ئه‌وه‌ى له پێش چاوماندايه ده‌كرێت مه‌جاز بێت. له كاگێموشادا واقعييه‌ت و وه‌هم ده‌بن به يه‌ك، هه‌رچه‌نده له نێو فيلمه‌كه‌دا ده‌توانين به ئاشكرا وه‌هم و خه‌ياڵ له ڕاستيى فيلمه‌كه جيا بكه‌ينه‌وه، به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانين له كۆتايیدا لێكيان جيا بكه‌ينه‌وه. له كاگێموشادا ڕێگايه‌ک نييه بۆ ده‌ربازبوون به‌ڵكو وه‌هم ڕووخسارى خۆى ده‌به‌خشێته ڕاستى و ڕاستيش به‌يانى ده‌كات؛ ڕووخسارى چاره‌نووس. كاگێموشا كه‌سێتييه‌كى شكستخواردووه، چونكه چاره‌نووس به هه‌ركوێى بگات دواجار هه‌ر شكست ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ريش بگات به هه‌ر شانازييه‌ك، شانازييه‌كه بۆ "شينگن"ـه و هه‌ر به‌ڵايه‌كيشى بێته سه‌ر ئه‌وه بۆ خۆى ده‌بێت، واته دزه‌ى لێكچوو. ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵى ته‌واوه‌تی و گرنگى فيلمه‌كه بێت. له جێيه‌كدا كورۆساوا ده‌ڵێت: " له ته‌واوى ئه‌و فيلمانه‌ى كه خۆم به تانيا نووسيومن، پاڵه‌وانى فيلمه‌كانم مردوون. كاگێموشاش يه‌كێكه له‌و فيلمانه‌م، چونكه هه‌رده‌م له خۆم پرسيوه ئه‌گه‌ر هۆكارێك نييه بۆ ئومێده‌واربوون به‌م جيهانه، كه‌واته ئيتر ئه‌بێـت چاره‌نووسمان چۆن بێت؟"
كورۆساوا پێش مردنى براكه‌ى و بوونبه‌ده‌رهێنه‌ر، وێنه‌كێش بووه، ئه‌و ده‌مه‌ى له سه‌روبه‌ندى ته‌رحكردنى ئايديا و سيناريۆى كاگيموشادا بوو، به‌جۆرێك لێك درايه‌وه كه ئه‌م فيلمه سه‌رمايه‌يه‌كى زۆرى ده‌وێت، بۆيه هيچ يه‌ك له كۆمپانياكانى به‌رهه‌مهێنانى فيلم له ژاپۆن خۆيان له قه‌ره‌ى ده‌رهێنانى نه‌دا، چونكه پێيان وا بوو سامانێكى زۆرى پێويسته بۆ ده‌رهێنانى. كورۆساوا هه‌ڵده‌ستێت ته‌واوى ديمه‌نه‌كانى فيلمه‌كه به شێوه‌ى وێنه و تابلۆ ده‌كێشێت. سه‌ره‌تا ده‌چێته ئه‌ورووپا، به‌ڵام له‌وێ بێهيوا ئه‌بێت و ده‌ست به ڕوويه‌وه ده‌نێن، كورۆساوا كه‌سێكى زۆر مكووڕ بوو، ئه‌و فيلمێكى بوويستايه بێگومان به‌رهه‌مى ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت هێند مكووڕ بوو له‌سه‌ر ڕاستييبوونى فيلمى ڕيشى سوور، شارێكى درووست كرد و هه‌موو ڕه‌فه‌ى دووكانه‌كانى پڕ كرد له ده‌وا و ده‌رمان. هه‌ر بۆيه له ئه‌وروپا دێته‌وه و ده‌چێته ئه‌مه‌ريكا، له‌وێ به هاوكاريى ( فرانس كۆپۆلا و جۆرج لۆكاس) فيلمه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. تێچووى كۆى فيلمه‌كه 6 مليۆن دۆلار ده‌بێـت، به‌ڵام له يه‌كه‌م ڕۆژى په‌خشى فيلمه‌كه‌دا زياتر له 10 مليۆن دۆلار داهاتى ده‌بێت. كه بووه به يه‌كه‌م فيلمى ژاپۆنى ئه‌و پاره‌يه‌ى تێدا سه‌رف بكرێت و دواجرايش توانى خه‌ڵاتى چڵه‌خورماى ئاڵتوونيى له فيستيڤاڵى فيلمى "كان" بباته‌وه.