پیاو: ئێوە باشن؟ ڕەنگە بریندار بووبێتن.
ڤانکوغ: مەبەستت گوێیەکانمە؟
پیاو: بەڵێ.
ڤانکوغ: دوێنێ ویستم پۆرترێتێکی خۆم بکێشم. هەرچیم کرد نەمتوانی گوێیەکانم بەباشی بکێشم، لەبەر ئەوە گوێیەکانم لێ کردەوە و فڕێمدا!
فيلمی خه‌ونه‌كان 1990 Dreams يه‌كێكه له كۆتا فيلمه‌كانى كورۆساوا و له ته‌مه‌نى 88 ساڵيدا به‌رهه‌مى هێناوه. وه‌ك زۆربه‌ى فيلمه‌كانى كۆتايى ته‌مه‌نى پڕاوپڕ باس له خه‌ياڵ و ڕوئياى كورۆساوا خۆى ده‌كات و پێيى وايه ئه‌و فيلمانه‌ى كه له ته‌مه‌نێك گه‌وره‌تردا به‌رهه‌مى هێناون زياتر خۆيه‌تيى كورۆساوا ده‌رده‌خه‌ن. وه‌ك چۆن له نامه‌يه‌كيدا بۆ بێرگمان ده‌ڵێت "مرۆ لە شێوەی کۆرپەلەیەك دێتە بوون و دەگۆڕێت بۆ هەرزەکارێك، لە سنووری گەنجی تێدەپەڕێ و ژیانی سەربەخۆی دەست پێدەکا و لە کۆتایدا پێش ئەوەی دەفتەری ژیانی دابخرێت دەگەڕتەوە بۆ مناڵی، بە بڕوای من ئەمە ڕەسەنترین جۆری ژیانە. لەو بڕوایەدام کە ئێوەش هاوڕام بن لەسەر ئەوەی مرۆڤ لەسەردەمی مناڵییدا تازە و نوێیە و دەتوانێت بێ هیچ لەمپەرێك بەرهەمی ناوازە و پەتیی و بێخەوش بئافرێنێت. من ئەمێستا 77 ساڵم و لەو بڕوایەدام کە کاری واقیعیم تازە دەست پێ دەکات."
فيلمى خه‌ونه‌كان به ته‌واوه‌تى بريتييه له خه‌ونه‌كانى كورۆساوا خۆى، وه‌ك هه‌ميشه خه‌ونه ڕه‌شبينه‌كانى كورۆساوا! كورۆساوا هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خه‌ياڵانه‌ى كه له ته‌مه‌نيدا هه‌يبووه كۆى كردوونه‌ته‌وه و له‌م فيلمه‌دا به‌رهه‌مى هێناون، به‌تايبه‌ت فۆكسى سه‌ره‌كى ده‌خاته سه‌ر ئه‌رزشى ئينسان و ئه‌خلاقييه‌ت. هه‌روه‌ها مێتامۆرفۆسيسى مرۆكان و گۆڕانيان بۆ زه‌به‌لاح و غۆلى يه‌كشاخ و بێئه‌خلاقيى سه‌رمايه‌دارى و جه‌نگى. ئه‌م فيلمه له هه‌شت ئيپيسۆد (به‌ش) پێكدێتن يان ده‌توانين بڵێين له هه‌شت خه‌ون پێكدێت، كه هه‌ريه‌كه‌يان سه‌ربه‌خۆن و په‌يوه‌ندى به ژينگه و ئاتمۆسفيرى ئه‌وى تره‌وه نييه، خاڵى به يه‌كگه‌ياندن و په‌يوه‌ندديارى نێوان فيلمه‌كا كورۆساوا خۆيه‌تى. فيلمى خه‌ونه‌كان ئۆبێكتى كورۆساوا نييه، به‌ڵكو له ئه‌ساسدا بريتيه له سوبێكتى كورۆساوا خۆى، له فيلمى خه‌ونه‌كاندا كورۆساوا دونياى خۆيمان پيشان ده‌دات نه‌ك دونياى ئێمه. هه‌ر بۆيه كورۆساوا له‌م فيلمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵ ئه‌دا شتمان پيشان بدات ئه‌وه‌نده هه‌وڵى ئه‌وه نادات شتمان پێ بڵێت. ده‌توانين بڵێين ئه‌م فيلمه شه‌خسيترين فيلمى كورۆساوايه.
ئه‌م فيلمه‌ش وه‌ك فيلمه‌كانى تر‌ى كۆتايي كورۆساوا به سه‌رمايه‌ى ئه‌مريكى و به هاوكارى ده‌رهێنه‌ره مه‌زنه ڕۆژئاواييه‌كان ده‌رهاتووه، ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌رى گه‌وره (مارتن ئێسكۆرسيزى) خۆى له فيلمه‌كه‌دا ڕۆڵى ڤانكوگ ده‌گێڕێـت. میوزیکی ئەم فیلمە لە لایەن (شینی چیرۆ)ـی میوزیسیانی گەورەی ژاپۆنییەوە میوزیکەکەی بۆ دانراوە و خەڵاتی باشترین میوزیکی گۆڵدن گلوپی بۆ ساڵی 1991 و باشترین فیلمی دەرەوەی گۆڵدن گلوپی هەمان ساڵی بردەوە. خاوەنی هەشت خەڵاتی گەورەی ئاکادیمیای ژاپۆنییە.