Image-Description
Happiness
8.5
هەڵسەنگاندنی IMDb
344K بینراو

جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کوشندە بە تەواوی شارەکەدا بڵاودەبێتەوە، و ئەو باڵەخانەیەی پڕە لە خەڵکی چینە جیاوازەکانەوە بە تەواوی دادەخرێت. بە ترسی ڤایرۆسەکە و شەڕی نێوان چینە جیاوازەکانەوە، دانیشتوانەکان دەبێت بەرگە بگرن و لە ژیان بمێننەوە لە نشینگە نوێیەکەیان. (یوون سێ بۆم)، زۆر خێرایە لە بڕیاردان و دادوەری کردن. دەیەوێت لە جیهانێکی ئاڵۆزدا بە ئاسودەیی بژیەت، بەڵام کەسێکی ڕاست و دروستە و ناتوانێت بەرگەی نادادپەروەری بگرێت. (جۆنگ یی هیۆن) لێکۆڵەری پۆلیسە، بەزۆری کار لەسەر تاوانە توندوتیژیەکان دەکات. (هان تێ سۆک) بریکاری هەواڵگری بووە لە کاتی خزمەتی سەربازی و دوای دەرچوونی لە سەربازی وەک جێبەجێکار لە کۆمپانیایەکی دەرمانسازی کاری کردووە. ئەو کەسێکی تەواو گونجاوە بۆ کار کردن لەگەڵ نەخۆشیە پەتاییەکان.

بەشداربووان: هان هیۆ جوو، پارک هیۆنگ شیک، جو وو جین
دەرهێنەر: ئان گیل هۆ